ئەبرامۆڤیچ بەهۆی ناکۆکییەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیاوە 650 ملیۆن زیانی بەرکەوتووە

بەهۆی ناکۆکییەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیاوە، یانەی چێڵسی ئینگلیزی زەرەرمەند بووە

ناکۆکیی سیاسیی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا کاریگەریی نەرێنی لەسەر بوارە بازرگانی و داراییەکان دروستکردووە، ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی یانەی چێڵسی یەکێکە لە زەرەرمەندترین سەرمایەدارەکان.

لەو ڕۆژەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بانگەشەی داگیرکردنی ئۆکرانیای لەلایەن ڕوسیاوە کردووە، زۆرینەی وڵاتانی جیهان کۆمپانیا و و شاندە دیپلۆماسییەکانیان لە ئۆکرانیا کشاندووەتەوە.

گرژی و ئاڵۆزییەکان کاریگەریی نەرێنی-یان لەسەر سامانی ملیاردێری ڕوسی، ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی یانەی چێڵسی دروستکردووە.

ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ، سەرۆکی یانەی چێڵسی

ئەبرای تەمەن 55 ساڵ تەنها لە یەک ڕۆژدا نزیکەی 650 ملیۆن پاوەندی لەدەستداوە، هەروەها پشکەکانی لە کۆمپانیای کانزایی “ئێفەراز” بەڕێژەی ٪28.6 بەخێراییەکی چاوەڕواننەکراو دابەزیوە، دابەزینی بەهای پشکەکانیش بەهۆی ترسی وەبەرهێنەرانەوە بووە لەو سزا ئابورییانەی کە ئەمریکا و هاوپەیمانان بڕیاریانداوە بەسەر کۆمپانیا ڕوسییەکاندا بیسەپێنن.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆڵدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا

لەو بارەیەوە دانی هیوسۆن، شرۆڤەکاری ئابوریی جیهانی دەڵێت، “ئەم هەفتەیەی بازرگانیکردن و بازرگاکان لە ئەوروپا و ئاسیا بە خراپی دەستیپێکرد، وەبەرهێنەران لە جەنگی سەربازیی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا دەترسن، ئەوەش کاریگەری لەسەر کۆمپانیا ڕوسییەکان دروستکردووە”.

ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ لە ساڵی 2003وە یانەی چێڵسیی ئینگلیزی کڕیوە، لە سەردەمی ئەو ملیاردێرەدا پێنج جار ناسناوی پریمەرلیگ و دوو جار چامپیۆنزلیگ، هەروەها سوپەر لیگی ئەوروپا و جامی جیهانیی یانەکانیان خستووەتە هەگبەی دەستکەوتەکانیانەوە.

بابەتی پێشتر

(NBA) کلیپەرز لە واریەرزی بردەوە و نێتس و بوڵز براوە بوون

بابەتی دواتر

ئەو ڕۆژەی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید سوکایەتییان بە ئیسیان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share