کارڤاخال دەگەڕێتەوە و چواری ڕیاڵ مەدرید دووردەکەونەوە

بەرگریکاری ئیسپانی، دانی کارڤاخال قۆناغی چارەسەری تێپەڕاندووە و بڕیارە سبەینێ بەرامبەر یانەی ڕیاڵ سۆسیداد بەشداری بکات.

سبەینێ یەکشەممە، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” یاریی هەفتەی (19)ی خولی ئیسپانیا “لالیگا” بەرامبەر یانەی ڕیاڵ سۆسیداد ئەنجامدەدات.

لەو یارییەدا یانەی شاهانە سوودمەند دەبێت لە تواناکانی دانی کارڤاخال، دوای ئەوەی یاریزانەکە ماوەی چارەسەربوونی لە پێکان تێپەڕاند، ئەمڕۆش (شەممە) بەشداری لە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکاندا کردەوە.

لە بەرامبەردا کارلۆ ئەنچیلۆتی بێبەش دەبێت لە تواناکانی ئۆریلین چوامینی، فێرلاند مێندی، لوکاس ڤاسکێز، دەیڤید ئالابا.

یەکێکی دیکە لە پێکراوەکان، ئێدین هازاردی بەلجیکی-یە، کە ئەمڕۆ بە هەمانشێوەی کارڤاخال ڕاهێنانی بەکۆمەڵی کردووە و گەڕاوەتەوە.

بابەتی پێشتر

دەستگیرا بەسەر 50 تۆن دەرمانی بەقاچاخبراودا

بابەتی دواتر

سەرۆكی دادگای فیدراڵی: دەبێت رێگایەك بدۆزرێتەوە بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share