بەرشلۆنە ڕیکی پوج نوێدەکاتەوە و ڕەوانەی یانەیەکی تری دەکات !

ڕیکی پوج بۆندەکەی نوێدەکرێتەوە، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ فرۆشتنی بە شێوەی خواستن

بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانیان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی ڕیکی پوج دەستپێکردووە، دوای نوێکردنەوەش ڕاستەوخۆ ڕەوانەی یانەیەکی دیکەی دەکەن.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە “ستادیۆ دیپۆرتیڤۆ”وە بڵاویکردووەتەوە، ڕیکی پوج تاوەکو ئێستا لە پێکهاتەی یەکەمی یانەی بەرشلۆنە ناونوسنەکراوە، پێشناچێت لەم وەرزەدا لەلایەن ڕۆناڵد کومانەوە تێهەڵکێشی پێکهاتەی سەرەکی بکرێت.

بەپێی هەردوو سەرچاوەکە، ئیدارەی بارسا هەوڵەکانیان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی گەوهەرەکە تاوەکو هاوینی 2023 دەستپێکردووە، ئەم هەنگاوەشیان لە پێناو هەنگاوێکی تردا بووە، کە بەهۆیەوە یاریزانەکە ئەزموون وەردەگرێت و لە کاتی گونجاودا بەشداری پێکهاتەی یەکەم دەکات.

ستادیۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەی کردووە بە ڕەزامەندی ڕیکی پوج و بەڕێوبەری کارەکانی بە نوێکردنەوەی بۆندەکەیان، بڕیاریشە لە زستانی 2021وە بە شێوەی خواستن ڕوو لە یانەی ڕیاڵ بیتیس بکات لە ئیشبیلیە، لە ماوەی سێ ساڵدا ئەزموون و دەرفەتی یاریکردنی پێدەدرێت و پاشان دەگەڕێتەوە بۆ زەبەلاحەکەی کەتەلۆنیا.

پوج تەمەنی 21 ساڵە و لە پێگەی ناوەندی هێرشبەری یاریدەکات، لە ژیانی وەرزشیدا تەنها لە یانەی بەرشلۆنە یاریکردووە، بەڵام لەم وەرزەدا کومان ئامادەنەبوو پشتی پێبەستێت و بەم هۆیەوە چەندین یانەی گەورە خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی لوتکه‌ی گرته‌وه‌ و بارسا چاره‌نوسی که‌وته‌ یاریگای ئالیانز ئارینا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌ی چێڵسی بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. له‌…
زیاتر ببینە

زەمینلەرزەى وەرزشی.. ئیدارەى یۆڤانتۆس دەستیلەکارکێشایەوە

ستافی کارگێڕیی یوڤانتۆس دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد یانه‌ی یۆڤانتۆس لە ڕاگه‌یاندراوێکی فه‌رمیدا پشتڕاستیکردەوە، کە دەستەی بەڕێوەبەری یانەکە دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش…
Total
0
Share