ئەمشەو دوو یانە بلیتی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبڕن

ئەمڕۆ، سێشەممە دوو ڕوبەڕوبوونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجامدەدرێن و تیایاندا دوو یانە بلیتی قۆناغی نیوەی کۆتایی دەبڕن.

ڕوبەڕوبوونەوەی یەکەم لە یاریگای ڕامۆن سانچێز پێزخوان لە ئیسپانیا لە نێوان یانەکانی چێڵسی ئینگلیزی و پۆرتۆی پۆرتوگالی ئەنجامدەدرێت.

بلوزی لەندەن وەک خاوەن یاریگا ئەژماردەکرێت، بەوپێیەی بەهۆی ڕێسا کارپێکراوەکانی حکومەتی بەریتانیا ناتوانن لە یاریگای خۆیاندا میوانداری دراگاوەکانی پۆرتوگال بکەن.

یاری چوون بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی چێڵسی کۆتاییهاتووە، یانە پۆرتوگالیەکە بۆ گەڕانەوە و هاوتاکردنەوەی ئەنجامەکە پێویستی بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ دەبێت بەو مەرجەی یانەی خانەخەوێ گۆڵ تۆمارنەکات، واتا ناچارن سێ گۆڵ و زیاتر تۆماربکەن کە ئەوەش دەریدەخات چانسی توخێل و پێکهاتەکەی لە چانسی دراگاوەکان بەهێزترە.

لە یاری دووەمدا کە بە بەهێزترینی وەرز ناودەبرێت، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە یاریگای پارک دی فرانس میوانداری بایرن میونشن دەکات.

یاری چوون بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر بە دوو لە بەرژەوەندی فەرەنسیەکان کۆتاییهاتووە، بەوپێیەی یانە فەرەنسیەکە لە یاریگای ئالیانز ئارینا لە ئەڵمانیا سێ گۆڵی تۆمارکردووە، باڤارییەکان پێویستیان بە تۆمارکردنی دوو گۆڵە بەو مەرجەی نێیمار و هاوەڵانی سەرکەوتوونەبن لە تۆماری گۆڵ.

لە ئەگەری تۆمارکردنی هەر گۆڵێک لەلایەن فەرەنسیەکانەوە، بایرنی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو پێویستی بە بەرزکردنەوەی ئەنجامەکە دەبێت لە دوو گۆڵ بەرەوسەر.

ئەنجامەکانی یاری چوون:

پۆرتۆ 0-2 چێڵسی

بایرن میونشن 2-3 پاریس سان جێرمان

بابەتی پێشتر

حكومەتی چین سزای دا بەڵام بوو بە خێر بۆی و سەرمایەكەی زیادی كرد

بابەتی دواتر

نەهامەتی ئوزێل لە تورکیا بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share