قوباد تاڵەبانی لەبارەی هاوسەرۆكانی یەكێتییەوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

لە ڕوونكردنەوەیەكدا قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، بە پشتگیریی هاوسەرۆكانی یەكێتیی ڕوبەڕووی ئەوانە دەبنەوە کە ڕێگرن لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەرک و پلانەکانیان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووكەوە ڕایگەیاندووە، “ماوەیەکە هەندێک پەیج و سۆشیال میدیای ئاڕاستەکرا و بە لێکدانەوەی چەوت بۆ وتەیەکی من کە بۆ یادی سێ ساڵەی کۆچی دوایی باوکم نوسیبووم، دەیانەوێت بە خەیاڵی خاوی خۆیان وا نیشان بدەن بەریەككەوتن هەیە لەنێوان من و شێخ لاهوری هاوسەرۆک و برا و هاوڕێمدا”.

لە بەشیكی دیكەی ڕوونكردنەوەكەیدا دەڵێت، “پێشتریش وتوومە و ئێستاش دووپاتی دەکەمەوە کە؛ ئێمە سێ براین و هیچ هێزێک نییە بتوانێت ڕۆژێک لە ڕۆژان درز بخاتە نێوان برایەتیمانەوە”.

لە كۆتایی وتەكانیدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت، “بەدڵنیاییەوە لە داهاتووشدا بە پشتگیریی هەردوو برای هاوسە‌رۆكم ڕوبەڕووی هەموو ئەوانە دەبینەوە کە ڕێگرن لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەرک و پلانەکانمان لەناو حکومەت و پلان و ستراتیژەکانمان لەناو یەکێتی”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی ڕوداوی مردنی بەڕێوبەری كۆمپانیا كۆرییەكە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

چێ گیڤارا ئەو کەسەى هەر بە شۆڕشگێڕى لەدایکبوو، یۆچى لەسێدارەدرا؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share