دارا سێكانیانی: 6 مانگە نەوت بە بۆری نافرۆشرێت دەڵێن شەش ملیار دۆلارمان زەرەركردووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “شەش مانگە نەوت بە بۆری نافرۆشرێت دەڵێن، “زیانی 6 ملیار دۆلارمان كردووە و پێشتریش راگەیەندرا كە هەرێمی كوردستان 28 ملیار دۆلار قەرزدارە:.

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “لە ساڵی 2014 وە ئابوریی سەربەخۆ هەیە و بەردەوام نەوت فرۆشراوە، بەڵام دەڵێن هەرێمی كوردستان 28 ملیار قەرزارە”.

دەشڵێت، ” دەبێت رۆژێك لەبەردەم دادگای گەلدا باجی ئەو هەموو نەهامەتییە بدەن كە بەسەر خەڵكی هەرێمی كوردستانتان هێناوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێگەرد تاڵەبانی: 15 تا 100 ملیۆن بە قەرز دەدرێتە ئەو كەسانەی بیرۆكە و پڕۆژەیان هەیە

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ بانكێكدا یاداشتێكی لێكتێگەیشتن واژووكراوە لە بەرژەوەندیی دەرچووانی بەشی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری…
Total
0
Share