وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی ڕوداوی مردنی بەڕێوبەری كۆمپانیا كۆرییەكە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی ڕوداوی مردنی بەڕێوبەرە كۆرییەكە لە عێراق ئاشكرایكردووە، ئەوەی ڕوونبووەتەوە تا ئێستا ئەوەیە “ڕوداوێكی خۆكوژییە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ شەممە 10ی تشرینی یەكەم بڵاویكردووەتەوە خالد محەنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە، “دوای پكشنینی بەڵگەكان و كامێراكان و گوێگرتن لە شایەتحاڵەكان لە سەرجەم كەسانی بیانی، ڕوونی دەكەنەوە كە بەڕێوبەری كۆمپانیا كۆرییەكە خۆی كوشتووە”.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، لێكۆڵینەوەكانیان بەردەوامییان هەیە، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بكەن بۆ هەر زانیارییەك لە داهاتوودا دەستیان دەكەوێت.

ئەو ڕاگەیەندراوەی وەزارەتەكەی عێراق پاش ئەوە دێت، دوێنێ هەینی 9ی تشرینی یەكەم لە ڕوداوێکدا تەرمی بەڕێوبەری کۆمپانیای (دایۆ)ی كۆری کە بەندەری گەورەی فاو دروستدەکات، بە هەڵواسراوی لە ژوورەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

پاش ڕوداوەكەش گومان لەسەر مردنی ئەو كەسە كۆرییە دروستبوو، حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێكدا كە هەینی 9ی تشرینی یەكەم بڵاویكردەوە ڕایگەیاند، “ئەوەی مایەی سەرسوڕمانی ئێمەیە، خۆكوشتنی بەڕێوبەری كۆمپانیاكە دوای چەند ڕۆژێكی كەمە لە ڕاگەیاندراوە فەرمییەكەی وەزارەتی گواستنەوە بۆ دەستپێكردنەوەی كاركردن لە پرۆژەی گەورەی فاو دا.”

بابەتی پێشتر

ع ع شەونم.. لە وێردی سەر زمانی منداڵانەوە بۆ شاعیری هەموو نەوەکان

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەبارەی هاوسەرۆكانی یەكێتییەوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share