ڕۆحانی ئۆباڵی بڵاوبوونەوەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەخاتە ئەستۆی عێراق

سەرۆککۆماری ئێران ئەمڕۆ شەممە 10ی نیسان، لە کاتی باسکردنی بڵاوبوونەوەی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی، ئۆباڵی ئەو پرسەی خستە ئەستۆی عێراق و ڕایگەیاند کۆنترۆڵنەکردنی سنورەکان هۆکاری گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بوو لە عێراقەوە بۆ ئێران.

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری عێراق کە سەرپەرشتی لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا دەکات ڕایگەیاندووە، “لەگەڵ ئەوەی ڕێگەدرا ڤایرۆسەکە لە سنورەکانەوە بگاتە ئێران، جێبەجێنەکردنی ڕێنماییەکانی لیژنەکە و وەزارەتی تەندروستیی وڵات هۆکاربوو کە بگەینە شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا”.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران چەند جارێک هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە ئەگەر بێت و ڕێگری لە خەڵکی نەکرێت لە جەژنەکانی سەری ساڵ و نەورۆزدا.

باسکردنی شەپۆلەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر وتەی بەرپرسانی ئێران و وڵاتانە و پێشتر ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاندبوو، هیچ جیاوازییەک یان شەپۆلێک بوونی نییە لە نەخۆشییەکەدا و تاکە ڕێگە بۆ ئەو پرسە خۆپارێزییە.

بابەتی پێشتر

بنزیمە و مێسی مەترسیدارترینی کلاسیکۆی لالیگان

بابەتی دواتر

پێشبڕکێی کلاسیکۆ.. کامیان خێراترن، ڕیاڵ یان بارسا؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share