بنزیمە و مێسی مەترسیدارترینی کلاسیکۆی لالیگان

لیۆ مێسی و کەریم بنزیمە دوو مەترسیدارترین یاریزانانی کلاسیکۆی وەرزی 2020/2021 دەبن و بە داتا و ژمارەکانیان ڕاهێنەرانیان دووچاری دڵەڕاوکێ کردووە.

ئەمشەو. شەممە کاتژمێر (10:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان یاری کلاسیکۆی گەڕانەوەی لالیگا لە نێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە لە دی ستیفانۆ ستادیەم ئەنجامدەدرێت.

لەسەر ئاستی تاکە کەسی، لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئازولگرانا ئەزموندارترین و لەهەمان کاتدا مەترسیدارترینە بۆسەر یانەی شاهانەی مەدرید.

لیۆ لە ژیانی وەرزشییدا 44 کلاسیکۆی ئەنجامداوە (28 لالیگا، 8 کۆپا، 6 سوپەری ئیسپانیا، 2 چامپیۆنزلیگ)، لە کۆی ئەم یارییانەدا 19 بردنەوە، 14 دۆڕاندن، 11 یەکسانبوونی تۆمارکردووە.

جادوگەرەکەی ئەرجەنتین گۆڵکاری مێژوویی کلاسیکۆیە بە 26 گۆڵ (18 لالیگا، 6 سوپەر، 2 چامپیۆنزلیگ)، هەروەها لە ڕەخساندنی گۆڵدا 14 ئەسیستی تۆمارکردووە.

لە بەرانبەردا کەریم بنزیمەی فەرەنسی لەدوای ماڵئاواییکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگالی لە یانەی شاهانە توانیویەتی تواناکانی بسەلمێنێت و وەک ئەزمووندارترین و بەهێزترین دەربکەوێت.

لەم وەرزەدا 34 یاری کردووە کە کۆی (2906) خولەک دەکات، لەو ماوەیەدا 24 گۆڵی تۆمارکردووە و شەش گۆڵی دیکە بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

لە ژیانی وەرزشییدا کەریمی فەرەنسی 38 کلاسیکۆی ئەنجامداوە، نۆ گۆڵی تۆمارکردووە و هەمان ڕێژە گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە، لەئاستی بەکۆمەڵدا 10 بردنەوە و 10 یەکسانبوون و 18 دۆڕاندنی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

شاندێکی هەرێم بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی لە بەغدادە

بابەتی دواتر

ڕۆحانی ئۆباڵی بڵاوبوونەوەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەخاتە ئەستۆی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share