نەتەنیاهو: ئێران هێرشی سەر کەشتییەکەی ئەنجامداوە و لەهەموو لایەکەوە لێیاندەدەین

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار ڕایگەیاند کە ئەو هێرشەی کرایە سەر کەشتییە ئیسرائیلییەکە لە کەنداوی عەمان بەڕوونی دەرکەوتووە کە ئێران هێرشەکەی ئەنجامداوە.

بنیامین نەتەنیاهو، لە چاوپێەکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕادیۆی کانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، “ئەوە ڕوونە کە ئەو تەقینەوەیەی کەشتییەکەی ئیسرائیل کە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕوویدا لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدرا و ئێمە وڵامدانەوەمان دەبێت”.

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسەکەدا کە ئایا ئیسرائیل هیچ وەڵامێکی دەبێت بۆ ئەو هێرشە بەرامبەر ئێران نەتەنیاهو وتی، “ئەوە ڕوونە، وەک چۆن لە لێدوانەکانی پێشووماندا وتوومانە دووبارەی دەکەینەوە کە ڕێگری دەکەین لەوەی ئێران پەرە بە توانا ئەتۆمییەکانی بدات”.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، “لە هەموو لایەکەوە و لەسەرتارەسەری ناوچەکەدا لە ئێران دەدەین”.

ڕادیۆی کان ئەو چاوپێکەوتنەی بەرلە تۆمەتبارکردنی ئیسرائیل لەلایەن سوریاوە بە ئەنجامدانی هێرشەکانی سەر باشوری دیمەشق تۆمارکردووە، بەڵام پێشتر وتوییەتی کە ئەوان چالاکیی سەربازیی دژی ئێران ئەنجامدەدەن لەو ناوچەیە و هەرکاتێک بیەوێت چەک بباتە ناو سوریا هێرش دەکەنە سەریان.

پێشتریش وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سەبارەت هێرشی سەر کەشتییەکەیان لە کەنداوی عەمان ڕایگەیاند کە ئەگەری زۆرە ئێران لە پشت ئەنجامدانی ئەو هێرشەوە بێت.

هەروەها سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیلیش دوێنێ یەکشەممە وتی، “سوپای ئیسرائیل کاردەکات و کاریکردووە دژی ئەو هەڕەشە و مەترسییانەی لە دوور و نزیکەوە ڕوبەڕوویان دەبێتەوە بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکانی وڵاتەکەی”.

بابەتی پێشتر

دۆناڵد ترەمپ پێشبینییەکانی پێچەوانە کردەوە

بابەتی دواتر

موقتەدا سەدر لەسەر ڤاکسینی کۆرۆنا هەڕەشە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share