ئیسرائیل بە هەڕەشەكردن لە ئێران: وێستگەی ئەتۆمیی عێراقمان لەناوبرد تاوەكو نەبێت بە وڵاتێكی ئەتۆمی

بێنی گانتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، وێستگەی ئەتۆمیی عێراقمان لەناوبرد تاوەكو نەبێت بە وڵاتێكی ئەتۆمی، ئێستاش ئێران دەیەوێت لەناومانببات، بەڵام دەتوانین هەڕەشەكان تێكبشكێنین.

ئەمڕۆ دووشەممە بێنی گانتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران دەیەوێت لەناومانببات، بەڵام دەتوانین هەر هەڕەشەیەك بۆسەر بوومان هەبێت تێكیبشكێنین.

وتیشی، “مەناحم بیگن كاتێك سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بوو، فەرمانیكرد هێرشبكرێتەسەر وێستگە ئەتۆمییەكانی عێراق بۆ ئەوەی عێراق نەبێتە وڵاتێكی ئەتۆمی”.

بێنی گانتز لەو سۆنگەیەوە درێژەی بە قسەكانی دا و ڕایگەیاند، “ئێستاش دوژمنێكمان هەیە دەیەوێت لەناومانببات و هەوڵدەدات ئامراز بۆ بەدیهێنانی ئەو ئارەزووەی بدۆزێتەوە، ئەو دوژمنەش ناوی ئێرانە”.

مەناحم بیگن سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە ساڵانی 1977 – 1983، ساڵی 1981 فەرمانیكرد بە هێزی ئاسمانیی وڵاتەكەی بە فڕۆكەی جەنگی هێرشبكاتەسەر وێستگە ئەتۆمییەكانی عێراق و وتی، “بەهیچ شێوەیەك ڕێگەنادەین دوژمنانمان پەرە بە چەكی كۆكوژ بدەن و لە دژی ئیسرائیل بەكاریبهێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: یەکێتیی ئەوروپا ئەرێنییانە بۆ پرسی رۆژئاڤا نزیکبووەتەوە

فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایدەگەیەنێت، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا نزیکبوونەوەیەکی ئەرێنییان هەیە سەبارەت بە پرسی رۆژئاڤا. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی…
زیاتر ببینە

دوای سووتاندنی دوو ئۆتۆمبێل حکومەتی سعودیە هاوڵاتییەکی تورکی دەستگیردەکات

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی سووتاندنی دوو ئۆتۆمبێل لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەلایەن کەسێکەوە ئاسایشی گشتیی سعودیە دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند. ئاسایشی…
Total
0
Share