پێشبڕکێی کلاسیکۆ.. کامیان خێراترن، ڕیاڵ یان بارسا؟

ئەمشەو، شەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەک لە ئاستی باڵا لە یاریگای دی ستیفانۆ لە نێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە ئەنجامدەدرێت.

بەرشلۆنە بە 65 خاڵەوە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگادایە و جیاوازی دوو خاڵی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری هەیە کە دەکەونە پلەی سێیەمەوە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدیش بە جیاوازی خاڵێکەوە لە لوتکەی ڕیزبەندی پێش بارسا کەوتوون.

خێراترینی کلاسیکۆ

بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی “سکیڵ کۆرنەر” هەریەک لە ڤینیسیۆز جونیۆر و عوسمان دیمبیلی دوو خێراترین یاریزانی کلاسیکۆی زەوین، ئەگەر بێتو نێوەندی ڕێژەی خێراییان وەربگیرێت لە ماوەی 10 یارییدا.

ڤینیسیۆز نێوەندی ڕێژەی خێراییەکەی گەیشتووەتە 30.6 کیلۆمەتر لەسەر کاتژمێر، توانیویەتی بەسەر ئیدێر میلیتاوی هاونیشتیمانیدا سەربکەوێت کە نیوەندی ڕێژەی خێراییەکەی 30.4 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

لە پێکهاتەی بەرشلۆنە، عوسمان دێمبیلی نێوەندی ڕێژەی خێرایی گەیشتووەتە 30.2 کم/ سەعات، سێرجینیۆ دێستی هۆڵەندی هەمان ژمارەی تۆمارکردووەتەوە، کە ئەوەش هەمان خێرایی فێرلاند مێندی بەرگریکاری باڵی چەپی ڕیاڵ مەدریدە.

خێرایی هێڵەکانی هێرشبەری زێدان و کومان

لە ڕووی خێراییەوە هێرشبەرانی یانەی شاهانە کە پێکهاتوون لە بنزیمە، ڤینیسیۆز، ئاسینسیۆ باشتربوون لە ئەنتوان گریزمان و عوسمان دێمبیلی و لیۆنێل مێسی.

نێوەندی ڕێژەی خێرایی ئاسینسیۆ 29.7 بووە، ئەنتوان گریزمان 28 بووە و مێسی لەم وەرزەدا خێراییەکەی گەیشتووەتە 27.4 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا

لە هێڵەکانی بەرگری، جارێکی دیکە یانەی شاهانە پێشەنگی گرتووە و هۆکارەکەش بۆ خێرایی ئیدێر میلیتاو و فێرلاند مێندی دەگەڕێتەوە، کە بەرانبەر بارگریکارانی بارسا، ئاراوخۆ، لانگلێت، پیکێ و دێست باشتر دەرکەوتوون.

بە شێوەیەکی گشتی تێکڕای نێوەندی خێرایی یاریزانانی ڕیاڵ 28.9کم/ سەعات بووە، یاریزانانی بەرشلۆنەش 28.6کم/ سەعات.

بابەتی پێشتر

ڕۆحانی ئۆباڵی بڵاوبوونەوەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەخاتە ئەستۆی عێراق

بابەتی دواتر

زانایەك: فیرعەونەكان 30 ڕۆژ بەڕۆژودەبوون و بەر لە ئیسلام بە شەوی قەدر ئاشنابوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share