تاڵیبان كەسی دووەمی بزوتنەوەكەی كردە سەرۆك وەزیران

بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان گۆڕانكاریی لە حكومەتەكەیدا كرد، سەرۆكی مەكتەب سیاسییەكەی كردە سەرۆك وەزیران.

ماوەی دوو ڕۆژ بوو بزوتنەوەی تاڵیبان لە قەندەهار لە كۆبوونەوەدا بوو بەمەبەستی گۆڕانكاریكردن لە حكومەتەكەیدا، دواجار پۆستی سەرۆك وەزیرانی دایە مەلا عەبدولغەنی برادەر، كە كەسی یەكەمی بزوتنەوەكە و سەرۆكی مەكتەب سیاسییەكەیەتی.

پێش ئەو گۆڕانكارییانە، برادەر جێگری سەرۆك وەزیران بوو، كە پۆستەكە لای مەلا حەسەن ئاخوند بوو، بەڵام میدیای جیهانی هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ئەوكاتیش بڕیاردەری سەرەكی بووە.

بەگشتی پۆستەكانی دیكەی حكومەتەكەی تاڵیبان وەك خۆیان ماونەتەوە، بەڵام بەشێوەیەكی كاتی، تا ڕێككەوتنیان لەبارەوە دەكرێت و وەزیری نوێ دەستنیشاندەكرێن.

گۆڕانكارییەكان لەكاتێكدان، بڕیارێكی بزوتنەوەكە بۆ بەداخراوی هێشتنەوەی دەرگای قوتابخانەكانی كچان، كاردانەوەی وڵاتانی لێكەوتەوە و ڕەخنەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت كە پێشتر تاڵیبان بەڵێنی دابوو بیانكاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدا تاڵیبان لەهەوڵدایە پشتگیری و دانپێدانانی نێودەوڵەتی بۆ دەسەڵات و حكومەتەكەی بەدەستبێنێت و پێشتریش وڵاتان خوێندنی كچانیان كردبووە داواكارییەكی سەرەكیی دانپێدانان.

بابەتی پێشتر

تا ئێستا مباپی داهاتووی یەكلایی نەبۆتەوە

بابەتی دواتر

كێ براوەیە؟<br> شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا پێدەنێتە مانگی دووەمیەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share