كۆمسیۆن: هەڵبژاردن لە 10ی تشرینی یەكەم ئەنجامدەدرێت

داواش لە هاوڵاتییان دەكات زانیارییەكانی تۆماری دەنگدەران نوێبكەنەوە فۆتۆ: ئەنادۆڵۆ

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی داهاتوو لە وادەی دیاریكراودا لە 10ی تشرینی یەكەم ئەنجامدەدرێت.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق دوێنێ هەینی 9ی نیسان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا داواكارییەكەی تایبەت بە پابەندبوون بە وادەی وەرگرتنی لیستی پاڵێوراوان تا 17ی نیسان دوپاتدەكاتەوە.

جەختیش لەسەر وادەی هەڵبژاردن دەكاتەوە لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو و دەڵێت، “حەتمییە و هیچ پاشەكشەیەكی لەسەر ناكرێت”، بەهۆی ئەوەی جێبەجێنەكردنی دەبێتە پێشێلی ئەحكامی مادەی 8/ یەكەم لە یاسای هەڵبژاردنی عێراق ژمارە 9ی ساڵی 2020.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن داواش لە هاوڵاتییان دەكات زانیارییەكانی تۆماری دەنگدەران نوێبكەنەوە و دەشڵێت، “پێویستە سەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت فەرمانبەرانیان هانبدەن لەسەر نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران”.

بابەتی پێشتر

کلاسیکۆی زێدان و کومان، کامیان سەرکەوتووترن؟

بابەتی دواتر

بە هەواڵی كۆچی دوایی كچەكەی، دایكێك لە ڕاپەڕین گیانی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share