کلاسیکۆی زێدان و کومان، کامیان سەرکەوتووترن؟

ئەمڕۆ، شەممە چاوەکان لەسەر یاریگای دی ستیفانۆ دەبن لە مەدرید، زێدان و کومان جارێکی دیکە لە کلاسیکۆی زەوی (هەفتەی 30) ڕوبەڕودەبنەوە.

لەسەر ئاستی ڕاهێنەران، ڕاهێنەرە فەرەنسیەکە ئەزموونی کلاسیکۆی وەک ڕاهێنەر بەهێزترە و پێشتر چەندینجار بەرانبەر مێسی و هاوڕێکانی وەستاوەتەوە، لە بەرانبەردا کومان کەمتر کلاسیکۆی ئەنجامداوە.

بەپێی داتا بەدەستهاتووەکان، زێدان لە ژیانی وەرزشییدا وەک ڕاهێنەر 10 کلاسیکۆی لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان ئەنجامداوە، توانیویەتی پێنج بردنەوە، سێ یەکسانبوون تۆماربکات و لە بەرانبەردا دوو دۆڕاندنی هەبووە.

لەسەر ئاستی گۆڵ، تیپەکانی “زیزۆ” 17 گۆڵیان بەرانبەر کەتەلۆنیەکان تۆمارکردووە و 12 گۆڵیشیان لەسەر تۆمارکراوە، واتا لە هەموو ڕووەکانەوە سەرکەوتوبووە و لەهەمان کاتدا یاری کراوەی بەرانبەریان ئەنجامداوە بەتایبەت لەڕووی ئەنجامەکانەوە.

کومانی هۆڵەندی هاوشێوەی زێدانی ڕکابەری نییە، بەڵکو وەک ڕاهێنەری ئازولگرانا دووەم کلاسیکۆ بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدەدات، لە ژیانی وەرزشییدا سێجار ڕوبەڕوی ڕیاڵ بووەتەوە.

یەکەم یاری لە وەرزی 2007/2008 بووە کاتێک ڕاهێنەری یانەی ڤالێنسیا بوو، توانی ئاڕاستەی یانەکەی بکات ڕووە و بردنەوە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ (3-2)، یاری دووەمی وەک ڕاهێنەری بەرشلۆنە بە ئەنجامی (1-3) دۆڕاند (گەڕی چوونی ئەم وەرزە).

وەک یاریزانێک، کومان 17 جار بەرانبەر مێرەنگی یاریکردووە، شەش بردنەوە و شەش دۆڕاندن و پێنج یەکسانبوونی تۆمارکردووە، لە کۆی ئەو یارییانەدا پێنج گۆڵی تۆمارکردووە، هەموو گۆڵەکانی لە کێبڕکێکانی لالیگا تۆمارکردووە کە ژمارەیان (11) یاری بووە.

بابەتی پێشتر

ئایا کلاسیکۆ نازناوی لالیگا یەکلاییدەکاتەوە؟

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن: هەڵبژاردن لە 10ی تشرینی یەكەم ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share