سوپا و حەشد زانیاری دژ بەیەك دەربارەی تەقینەوەكەی موسەننا بڵاودەكەنەوە

هۆكاری تەقینەوەكە نەزانراوە

دوای ئەوەی تەقینەوەیەك لە یەكێك لە بۆرییەكانی گواستنەوەی غاز لە پارێزگای موسەننا ڕویدا، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی زانیاری دژ بەیەك سەبارەت بە قوربانیانی تەقینەوەكە بڵاودەكەنەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 31ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، لە ئاكامی ئەو تەقینەوەیەی لە یەكێك لە بۆرییەكانی گواستنەوەی غاز لە ناوچەی نەجمی سەر بە قەزای ڕومێسە لە پارێزگای موسەننا ڕویداوە، دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و 28ی دیكەیش برینداربوون كە نۆیان چەكداری حەشدی شەعبی-ن، ئەوەیش بەهۆی ئەوەی یەكێك لە بارەگاكانی لیوای 44ی حەشدی شەعبی لە نزیك شوێنی تەقینەوەكە بووە.

ئاماژەی بەوەشدا، تائێستا هۆكاری ڕوداوەكە نەزانراوە و هەوڵەكانیش بۆ كوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی بەهۆی تەقینەوەكەوە كەوتووەتەوە، بەردەوامە.

لای خۆیەوە دەستەی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی ڕاگەیاند، لە ئاكامی تەقینەوەكەدا یەك چەكداری ئەوان گیانی لەدەستداوە و پێنجی دیكەیش برینداربوون.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە یەكێك لە بۆرییەكانی گواستنەوەی غاز لە پارێزگای موسەننا-ی باشووری عێراق ڕوویدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: گەیشتنمان بە سەقامگیری ئەگەری کۆتایهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی زیاترکردووە

محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، گەیشتن بە سەقامگیری و پەرەپێدانی توانای هێزەکانمان باوەڕی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لا…
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی عێراق: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان به‌هۆی ئۆمیكرۆنه‌وه‌ ڕاناگرین

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنەوە، به‌غداد پلانی ڕاگرتنی گه‌شتەكانی فڕۆكه‌وانی نییه‌.…
Total
0
Share