بە هەواڵی كۆچی دوایی كچەكەی، دایكێك لە ڕاپەڕین گیانی لەدەستدا

دوابەدوای بیستنی كۆچی دوایی كتوپڕی كچەكەی، دایكێك لە دەڤەری ڕاپەڕین گیانی لەدەستدا.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەمڕۆ شەممە 10ی نیسان بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی كچێك بەناوی (زەینەب ئیسماعیل عەزیز) لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا، دایكیشی بەناوی (فاتمە قادر ڕەسوڵ) لە قەڵادزێ لەتاوا گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین لەسەر زاری ئیبراهیم ئیسماعیل، برا و كوڕی كۆچكردووان ڕونیشیكردوەتەوە، خوشکەکەی بەشێوەیەکی کتوپڕ کۆچی دواییکردووە، دایکیشی بە بیستنی هەواڵەکە باری تەندروستی تێکچووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن: هەڵبژاردن لە 10ی تشرینی یەكەم ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

شاندێکی هەرێم بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی لە بەغدادە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئایا ئەمساڵ پەڵەی داوە؟

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، گەرچی چەند شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا پەڵەی نەداوە. شاڵاو جەمال…
Total
0
Share