نرخی نەوتی خاو دابەزی

نرخی نەوتی خاو لە جیهان دابەزی، هۆكاری ئەو دابەزینەش دەگەڕێندرێتەوە بۆ زیادبوونی سوتەمەنی لە كۆگاكراوی ئەمریكا و ترسەكان لەسەر خاوبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو.

بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی نیسان، لەكاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 62 دۆلار و 89 سەنت.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس (ئەمریكی) بەرامبەرە بە 59 دۆلار و 46 سەنت.

لەبارەی دابەزینی نرخی نەوتەوە، ئاژانسی ڕۆیتەرز هۆكارەكەی گەڕاندووەتەوە بۆ، زیادبوونی سوتەمەنی لە كۆگاكراوی ئەمریكا و ترس لەسەر خواست لەسەر نەوتی خاو لە جیهاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی پێنجوێن: ئەو ناوچانەی تورکیا بۆردومانی کردوون جگە لە دانیشتووانی خۆمان کەسی دیکەی تێدانییە

قائیمقامی پێنجوێن لەبارەی بۆردومانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی فڕۆکەکانی تورکیا لە سنووری قەزاکەیان ڕایگەیاند، هیچ کەسێک جگە لە دانیشتووانی قەزاکەمان…
Total
0
Share