سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشینان: دڵخۆشین بە بڕیارەكەی حكومەت بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون ئەگەر ڕاستبێت

سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەك كۆمەڵەكەمان دڵخۆشین بەو بڕیارە ئەگەر ڕاستبێت و بە حكومەت دەڵێت، ” ماوەی سێ ساڵە داوای پرۆژەیەكمان كردووە بەبێ ئەوەی حكومەت یەك دینار خەرجبكات كۆمپانیایەك بەتەواوی خزمەتگوزارییەكانەوە یەكەی نیشتەجێبوون دروستدەكات بە مانگانەی تەنها 100 دۆلار نەتانكرد.

محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێم 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان دروستدەكات.

بەرهەم قەرەداغی، سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، دڵخۆشین بەو بڕیارە ئەگەر ڕاستبێت و دەڵێت،” پارەتان بۆ پرۆژەكانی سیتەك، زڕگوێز و كەڵەوانان لەسلێمانی خەرجنەركرد و تەواوتاننەكرد.

سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان دەشڵێَت” لە هەولێریش گوندی كۆریتان تەواونەكرد و بە سەدان پرۆژەی ناتەواوتان تەواونەكرد ئەی خێرە ئێستا و لەمكاتەدا بەرەوهەڵبژاردن دەڕۆین دیسانەوە بەڵێنی باق و بریق دەدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی شوێنێکی لە فامیلی مۆڵ داخست کە بەرواری سەر کاڵاکانی ساختەکردووە

قائیمقامییەتی سلێمانی بەهۆی فرۆشتن و ساغکردنەوەی کاڵا و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو، هەروەها ساختەکردنی بەرواری سەر کاڵاکان و درێژکردنەوەی…
Total
0
Share