بەتۆمەتی هەوڵی كودەتا 22 سەرباز لە توركیا بە زیندانی هەتایی سزادران

ئەو كۆمەڵە سزادراوە لەنێو گروپێكی 497 گومانلێكراودان

دادگایەكی توركیا سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بەرامبەر 22 سەربازی پێشوو دەركرد، بەتۆمەتی ڕۆڵیان لە كودەتا سەربازییەكەی ساڵی 2016.

ئاژانسی فرانس پرێس ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی نیسان بڵاویكردەوە، بڕیارەكە ئەمڕۆ لەلایەن دادگای ئەنقەرەوە دەرهەق بە 22 سەربازی پێشووی پاسەوانی كۆماری دەرچووە، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ كودەتای سەربازی دژ بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆك لە ساڵی 2016دا.

ئەو كۆمەڵە سزادراوە لەنێو گروپێكی 497 گومانلێكراودان كە سەرجەمیان لە پاسەوانی كۆماری خزمەتیان كردووە و تۆمەتبارن لە هەوڵی كودەتاكەدا، وەك ئەوەی ئاژانسەكە ئاماژەی پێداوە.

لەدوای هەوڵی كودەتاكەوە توركیا هەڵمەتێكی فراوانی دەستگیركردنی لە سەرجەم كەرتە گشتییەكان دەستپێكردووە و تائێستا بووەتە هۆی دەستبەسەركردنی نزیكەی 80 هەزار كەس كە لە چاوەڕوانیی دادگاییكردندان.

هەروەك نزیكەی 150 كارمەندی حكومی و سەرباز و كارمەندی سوپا و پۆلیس لەكاردوورخراونەتەوە یان ڕاوەستێندراون، پەیوەندیدار بەو هەوڵەی كودەتاكەوە.

س: ئەی ئێف پی + ئاڕ تی

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا بەهێزترین بەرپرسی ئاسایشی کەتەلۆنیای لە بەرشلۆنە دامەزراند

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران: لە‌ داھاتوویە‌كی نزیكدا پرۆژە‌یاسای بودجە‌ی ھە‌رێم ئامادە‌ دە‌بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share