ئێران بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەیەکی هاوبەشی لەگەڵ عێراق دەستپێکرد

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەویک، ئەمڕۆ شەممە 30ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە لە کێڵگەیەکی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران دەستدەکرێت بە بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 65 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.

غوڵامڕەزا مەنوچەهری، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، “کارەکانی پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگە نەوتییە هاوبەشە لەگەڵ عێراق بەڕێژەی %97 کۆتاییهاتووە و لەماوەیەکی نزیکدا پرۆژەکە دەکرێتەوە”.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە باسیلەوەکردووە کە سروشتی جیۆلۆجی ئەو کێڵگەیە جیاواز و سەختە لە ڕووی دەرهێنانی نەوتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیا ناوخۆییەکان توانیوییانە پرۆژەکە بە سەرکوتووی جێبەجێبکەن.

مانوچەهری ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاپۆرتەکان سەبارەت بەو کێڵگە هاوبەشە نیشانیدەدەن کە توانای بەرهەمهێنان لە کێڵگەکەدا لە ئێستادا 65 هەزار بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکدا، لەگەڵ بەرهەمهێنانی 60 ملیۆن مەتر چوارگۆشە لە گاز کە لەڕێگەی دوو هێڵەوە بە درێژایی 350 کیلۆ مەتر دەگوێزرێتەوە.

پێشبینیش دەکات کێڵگەکە لە ماوەی 20 ساڵدا بڕی 15 ملیار دۆلار داهاتی هەبێت لەگەڵ 500 ملیۆن دۆلاری پەترۆکیمیاوی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناكشێینەوە و خۆمان لەگەڵ ڕەوشی نوێ دەگونجێنین

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مر‌یكا ڕایدەگەیەنێت، ئیداره‌ی نوێی ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی جۆ بایدن ناخوازێت كۆتایی به‌ مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی وڵاتەکەی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڵامی هەر هێرشێکی زەمینی بە توندی دەدەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، وەڵامی هەر هێرشێکی زەمینی بە توندی دەدەینەوە. ئیـسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران،…
Total
0
Share