لاپۆرتا بەهێزترین بەرپرسی ئاسایشی کەتەلۆنیای لە بەرشلۆنە دامەزراند

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا دووەم بەهێزترین کەسایەتی لە ئاسایشی نیشتیمانی کەتەلۆنیا وەک بەڕێوبەری سیکیوریتی یانەی بەرشلۆنە دەستنیشانکردووە.

ڕۆژنامەی “لاڤانگواردیا”ی کەتەلۆنی لە چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی یانەی بەرشلۆنەوە ئاشکرایکردووە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی نوێی یانەی بەرشلۆنە بە پێچەوانەی سەرۆکەکانی پێش خۆیەوە هەوڵدەدات ئیمپراتۆریەتێکی نوێ بونیادبنێت، وەک دەستپێکی کارەکانیشی یەکێک لە بەهێزترین کەسایەتیەکانی ئاسایشی کەتەلۆنیای لە پۆستی بەڕێوبەری ئاسایشی یانە دامەزراندووە.

فیران لۆپێز، ئەو کەسایەتیەیە کە لاپۆرتا پشتی پێبەستووە و بە دووەم بەهێزترین بەرپرسی هێزی “موزس دی ئیسکواردا”ی کەتەلۆنی دادەنرێت.

لۆپێز ماوەی 27 ساڵە لە بوارە ئەمنییەکان ئەزموونی وەرگرتووە و سەرەڕای ئەوەی لە ئەنجومەنی کارگێڕی یانە کەتەلۆنیەکە دەستبەکاردەبێت، لەهەمان کاتدا بەرپرسیاریەتی پاراستن و سیکیوریتی ستافی کارگێڕی و دامەزراوەکانی یانە لە ئەستۆ دەگرێت .

فیران لۆپێز، دووەم گەورە بەرپرسی موزس دی ئیسگواردا لە هەرێمی کەتەلۆنیا

هێزی موزس دی ئیسگواردا هاوشێوەی هێزە تایبەتیەکانی هەر وڵاتێکی سەربەخۆیە لە ناوچەکە.

لاپۆرتا مانگێک کەمترە وەک سەرۆکی یانە هەڵبژێردراوە و ستافێکی کارگێڕی نوێی بەکارخستووە، لە پلانیاندایە لە هایونی 2021وە گۆڕانکاری گەورە لەسەر ئاستی وەرزشی و کارگێڕی ئەنجامبدات.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس لەگەڵ ئەستێرە تورکیەکەی میلان لەسەرهێڵە

بابەتی دواتر

بەتۆمەتی هەوڵی كودەتا 22 سەرباز لە توركیا بە زیندانی هەتایی سزادران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share