ئیسرائیل دەڵێت پەتی پشوویان بەرامبەر ئێران خەریکە دەپچڕێت

لەگەڵ هێرشی حزبوڵای لوبنان بۆ خاکی ئیسرائیل و نیشاندانی بەڵگەکانی هێرشی ئێران بۆسەر کەشتییەکی ئیسرائیلی، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەڵێت، پەتی پشوویان بەرامبەر ئێران ڕوو لە پچڕانە.

نەفتالی بینێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەیدا ڕایگەیاند، “داواکارم لە وڵاتانی جیهان و گروپی 7 هەنگاوەکانیان دژی ئێران قورستربکەنەوە، چونکە بەڵگەکان لەسەر تۆمەتبارکردنی ئێران حاشاهەڵنەگرن”.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بە بەڵگەکانی سوپای ئەمریکاش کرد کە دەیسەلمێنن هێرشەکەی ئەمدواییەی سەر کەشتییە ئیسرائیلییەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە نزیک ئاوەکانی دەریای عومان ئەنجامدراوە.

بۆیە بینێت ڕاستەوخۆ داوای کرداری کرد دژی ئێران و پێی وایە چێتر سەردەمی بەیاننامە دژی تاران بەسەرچووە.

قسەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کاتێکدایە، وەزیرانی دەرەوەی گروپی 7 ڕۆژی هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئێرانیان بە هێرش بۆسەر کەشتییە ئیسرائیلییەکە (مێرسەر ستریت) تۆمەتبارکرد.

بابەتی پێشتر

هێزی ئاسایش گەیشتە دەروازە سنوورییەكانی باشماخ و پەروێزخان

بابەتی دواتر

خانەوادەی گەریلایەكی چارەنووسنادیاری ڕووداوەكەی خەلیفان دێنە باشوور

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share