بەگوێرەی زنجیرە بڕیارێك كە بڵاوكراونەتەوە، لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنای هەرێم، قەدەغەی گشتیی هاتوچۆی ڕاگەیاندووە لە “8ی شەو بۆ 6ی بەیانیی هەموو ڕۆژێك”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی نیسان، لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە گوایە لەلایەن لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆناوە لە هەرێم بڵاوكراوەتەوە، چەند بڕیارێكی نوێ دەركراون، لە بڕیارەكاندا هاتووە، “قەدەغەی هاتوچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی ڕاپەڕین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێڕییەكان، لە كاتژمێر 8ی شەو بۆ 6ی بەیانی”.
ئەوەش ئاشكراكراوە، “تەنها ڕێگا دەدرێت بە هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان و تیمەكانی تەندروستی و ئۆتۆمبێلی ئامبۆلانس و ئەوانەی لە ئەركی فەرمیدان”.
بەگوێرەی خاڵی چوارەمی بڕیارەكان، ئەم بڕیارە لە ئەمشەوەوە جێبەجێ دەكرێت.