شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی رێکخستن و لابردنی زیادەڕۆیی ناوبازاڕ بەردەوامە

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی ناوبازاڕ و نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتوچۆ سەرۆکایەتی شارەوانی بەردەوامی دەدات بە لادانی زیادەڕۆیی و جوانترکردنی سیمای شارەکە.

ئاماژە بەوەش دەکات، “تیمەکانمان لەبەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی هۆبەی ناوبازاڕ، سەر بە سەرۆکایەتیمان، هەڵمەتێکی ڕێکخستنەوەی ناوبازاڕ بەمەبەستی رێگریکردن لەزیادەڕۆیی بۆ سەر شۆستە و شەقامەکان کە هەندێک لە خاوەن دووکاندار و فرۆشیارانی دەستگێڕ سەرپێچی لە رێنمایەکانی شارەوانی دەکەن”.

هەڵمەتەکە شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ و مەزادخانەی سەرەوەی گرتەوە، هاوکات دووکاندار و کاسبکاران لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی شارەوانی لەپێناو ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست ئاگادارکرانەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران میوانداریی وەزیرانی سامانە سروشتییەکان و نەوت دەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق دەکات. ڕۆژنامەی نیمچەڕەسمیی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share