ڕێگە بە سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ نەدرا بچێتە نێو پەرلەمانەوە

كازم فاروق، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ- ئەرشیف

ڕێگە بە سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ نەدرا بچێتە نێو پەرلەمانەوە، لەكاتێكدا بەنیازبوو بەشداری لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان بكات.

لەوبارەیەوە كازم فاروق، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، “كە هاتین بۆ بەشداری لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان، لێرە پاسەوانەكان ڕێگەیان نەدا من بچمە پەرلەمانی كوردستانەوە و پێیان وتم، فەرمانی نهێنیان هەیە بۆ ئەوەی ڕێگری لە من بكەن”.

سەبارەت بە بڕیاری پەرلەمان بۆ ئەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكە داوای لێبوردن بكات، كازم فاروق وتی، “هەتا قیامەت دەبێت چاوەڕوان بن من داوای لێبوردن بكەن”.

سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ ئەوەشی خستەڕوو، “من نوێنەری خەڵكم و هاتووم بەشداری لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بكەم، و پۆلیسی ئێرە پێی وتم سەرۆكایەتیی پەرلەمان فەرمانی نهێنی پێكردووین ڕێگری لە كازم فاروق بكەین”.

كازم فاروق ئەوەشی ئاشكراكرد، “ئێستاش بچمە ژوورەوە و ڕێگەم نەدرێت قسە بكەم ئەوەی كردوومە دووبارەی دەكەمەوە”.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس ئۆفەری نوێکردنەوەی بۆندی دیبالای کشاندووەتەوە

بابەتی دواتر

ژمارەیەك پەرلەمانتار داوا دەكەن كۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: گيانله‌ده‌ستدانى سه‌رۆك ره‌ئيسى خه‌مێكى به‌ ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه‌

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ره‌ئيسى خه‌مێكى به‌ ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه‌ بۆ كۆمارى…
Total
0
Share