لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەستبەسەر پێنج پاسپۆرتی ساختەدا گیرا

لە ماوەی یەک هەفتەدا لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران دەستبەسەر پێنج پاسپۆرتی ساختەدا گیرا، کە مۆری هاتنە ناوەوەی ساختەیان پێوە بووە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران، ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “لەماوەی یەک هەفتەدا لەلایەن بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، دەستگیراوە بەسەر پێنج پاسپۆرتی تەزویركراو، کە ھەڵگری رەگەزنامەی تورکی و سووری بوون و دەیانەویست لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران تێپەرببن بۆ لای ئێران”.

ئاشکراشیکرد، “ھەڵگرانی ئەو پێنج پاسپۆرتە، نەک تەنیا پاسپۆرتیان تەزویر بووە، بەڵکو مۆری ھاتنیان ساختە کردبوو و لە پاسپۆرتەکانیان دابوو،  بەڵام لە لایەن کارمەندانی بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران، پاش ووردبینی کردن و لێکۆڵینەوە توانیان پاسپۆرت و مۆری ساختە دیاری بکەن”.

ئەمساڵ ئەوە چەندین جارە پاسپۆرت و مۆری جیاجیای ساختە لە لایەن کارمەندانی  بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە خاڵی پشکنینی پاسپۆرت، دەستیان بەسەردابگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئەو خۆرەی لە هەناوی ئاڵای پیرۆزی کوردستاندا جێگیربووە لە رۆژئاڤاوە هەڵدێت

پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند، ئەو خۆرەی لە هەناوی ئاڵای پیرۆزی کوردستاندا جێگیربووە لە رۆژئاڤاوە هەڵدێت. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی،…
زیاتر ببینە

چەند دەرۆزەکەرێکی دیکە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، ژمارەیەک دەرۆزەکەریان دەستگیرکردووە کە “هاوڵاتییانیان بێزارکردووە”. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەی پۆلیسی…
Total
0
Share