ئەو کوڕەی لەگەڵ کچێکدا لە سەهۆڵەکە سەمایکرد لێدوان بۆ ئێستا دەدات

محەمەد خالید، ئەو کوڕەی لەگەڵ (تێفانی)، شەوی ڕابردوو لە شەقامی سەهۆڵەکە لە سلێمانی سەمایانکرد، بەڵام سەماکەیان کاردانەوەی لێکەوتەوە، دوپاتیدەكاتەوە، “مەبەستیان نەبووە سوکایەتی بە کەس بکەن”، دەشڵێت، لەشوێنی دیكە سەمایانكردووە و كاردانەوەی بەوشێوەیەی لێنەکەوتووەتەوە.

محەمەد خالید، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “من و تێفانی مامۆستای سەماین و پێشتریش لە شوێنی دیکە سەمامان کردووە، بەڵام لەو باوەڕەدا نەبووین سەماکەی شەوی ڕابردوو کاردانەوەی لەو شێوەیەی لێبکەوێتەوە”.

محەمەد دەڵێت، ئەوان مەبەستیان نەبووە سوکایەتی بە کەس بکەن و خەڵكی بێزاربکەن، بەڵکو تەنها سەمایەکیان کردووە، کە خۆیان مامۆستان تیایدا و وانەی تێدا دەڵێنەوە.

محەمەد خالید ئاشكراشیكرد، “من خەڵکی یەکێک لە شارەکانی عێراقم و دانیشتووی هەولێرم، تێفانی (ئەو کچەی سەمای لەگەڵ کرد)، خەڵکی شاری حەلەبی سوریایە، ئێمە بە سەردانێک لە سلێمانی بووین، لەگەڵ میوزیکی سەر شەقامەکەدا لەو کاتەدا بڕیارماندا سەمایەک بکەین، نەماندەزانی بەو شێوەیە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە”.

كوڕەكە دوپاتیكردەوە، خۆی موسڵمانە و مەبەستیان نەبووە سوکایەتی بە موسڵمانان یان مانگی ڕەمەزان بکەن.

بابەتی پێشتر

47 ساڵ پێش ئێستا لە قەڵادزێ چی ڕویدا؟

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ 1-1 نیوکاسڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share