دانەغاز: بەراورد بە ساڵی ڕابردوو قازانجمان بەڕێژەی 82٪ زیادیکردووە

كۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاند، بەروارد بەساڵی ڕابردوو قازانجەكانیان بەڕێژەی 82٪ زیادیکردووە و 111 ملیۆن دۆلاربووە.

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی ڕاپۆرتی دارایی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی خۆی بڵاوکردەوە و ئاشكرایكردووە، ئاستی بەرهەمهێنانیان لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 1٪ بەرزبووەتەوە و بەراورد بە ساڵی ڕابردووش قازانجیان بەڕێژەی 82٪ زیادیکردووە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، داهاتی كۆمپانیاكە لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا 284 ملیۆن دۆلار بووە، قازانجی کۆمپانیای دانەغازیش هەر لەوماوەیەدا 111 ملیۆن دۆلار بووە.

هەر بەپێی داتاكانی نێو ڕاپۆرتەكە، داهاتی دانەغاز بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ڕابردوو 31٪ زیادیکردووە.

كەبەوتەی خۆیان “بەشێکی قازانجەکەمان بەهۆی کارکردنمان بووە لە هەرێمی کوردستان”.

بابەتی پێشتر

پارێزەری زیندانییانی بادینان: ناكرێت ئیدارەی چاكسازی لە دەستی كەسانی سەربازیدا بێت

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم پێشبینی خۆڵبارین و جێگیریی پلەكانی گەرما دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share