گواردیۆلا ڕقی لە مەزادی یاریزانانە و بە یەک مەرج هالاند دەکڕێت

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، پێپ گواردیۆلا تەنها لە یەک حاڵەتدا ئامادەیە بۆند پێشکەشی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی بکات، ئەگەر بێتو سیتی هەڵبژێرێت و یانە داواکارەکانی دیکە ڕەتبکاتەوە.

سێرجیۆ ئەگوێرۆ لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی لە مانچستەر سیتی دەکات و یانە ئینگلیزییەکە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی ئەم یاریزانە ناچاردەبن هەوڵ بۆ هێرشبەرێکی بەتوانای دیکە بدەن، زۆرینەی سەرچاوەکانیش پێیان وایە ئەو یاریزانەی گواردیۆلا خەونی پێوە دەبینێت ئێرلینگ هالاندی نەرویجییە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”، گواردیۆلا لە مەزادی کڕینی هالاند کشاوەتەوە و داوای لە بەڕێوبەرانی یانەکە کردووە دانوستاندنەکان ڕابگرن، بەڵکو ئامادەنییە یانەکەی بخاتە گێژاوی ململانێ داراییەکانەوە لەگەڵ یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و مان یونایتد و چێڵسی.

گواردیۆلا تەنها بە یەک مەرج ئامادەیی دەربڕیوە بۆند پێشکەشی هێرشبەرەکەی بوروسیا دۆرتمۆند بکات، ئەویش ئەگەربێتو مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی دەستبەرداری ئەو مەزادە بێت کە لەگەڵ یانەکان دەستیپێکردووە، لەم بارودۆخەدا بڕی داواکراو بۆ گواستنەوەی پێشکەشدەکەن کە 150 ملیۆن یورۆیە.

ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە بەم هەڵوێستەی دەیەوێت خۆشەویستی یاریزانەکە و پابەندبوونی بە یاریکردن لەگەڵ دی برۆین و ستێرلینگ و مەحریز بەدەستبهێنێت، نەک بە هێزی پارە یاریزانێک لە هەستیارترین پێگەی پێکهاتەکەی دابینبکات.

پێشتر گواردیۆلا هەمان هەڵوێستی لە گواستنەوەی بەرگریکاراندا نیشاندا و لە کڕینی کالیدۆ کۆلیبالی و دایۆت ئوپامیکانۆ کشایەوە و لە جێگەیان پلان (B) بەکارخست، کە ئەویش کڕینی ناسان ئاکی و ڕوبین دیاس بوو بەبێ ئەوەی بکەوێتە زیادکردنی ئاشکراوە.

بابەتی پێشتر

وێنە.. لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا دوو ژن گیانیان لە دەستدا

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدرید بە چ ستراتیجێک ڕوبەڕودەبنەوە؟ بینیتێز وەڵامدەداتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کامپۆس هۆشداری بە ڕامۆس داوە

سێرجیۆ ڕامۆس، بەرگریکاری یانەی پاریس سان جێرمان لە ژووری جلگۆڕینەکان کاریگەری دروستکردووە، لە بەرامبەردا ئیدارەی یانە بەدوای یاریزانێکی…
Total
0
Share