لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدرید بە چ ستراتیجێک ڕوبەڕودەبنەوە؟ بینیتێز وەڵامدەداتەوە..

ڕاهێنەری پێشووی یانەکانی لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدرید، ڕافا بینیتێزی ئیسپانی پێشبینی ستراتیجی یاریکردنی هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدرید دەکات کاتێک لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان ڕوبەڕودەبنەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە یاری نێوان لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کە بڕیارە سبەینێ لە یاریگای دی ستیفانۆ ئەنجامبدرێت، ڕاهێنەرە ئەزموندارەکە دەڵێت، ” هەردوو یانە بەهێزن، بەنسبەت منەوە هیچ یەکێکیان بەسەر ئەوی دیکەدا باڵادەست نییە و کەسیان پاڵێوراوی یەکلاکەرەوە نین بۆ بردنەوە”.

هەروەها دەڵێت، ” لیڤەرپوڵ هەوڵدەدات بە ڕیتمێکی خێرا یاریبکات، بەڵام ڕیاڵ مەدرید هەوڵدەدات پارێزگاری لە تۆپ بکات و لە ڕووی پۆزیشنەوە کۆنتڕۆڵی یاریگا بکات، هەر یانەیەکیان بتوانێت شێوازەکەی بسەپێنێت ئەوەیان براوەدەبێت”.

بینیتێز ڕوونکردنەوەی تاکتیکی زیاتر دەدات و دەڵێت، ” پێموابێت لیڤەرپوڵ ئەوپەڕی هەوڵی خۆیدەدات بەرەوپێش بێت و بە فشاری توند ڕیاڵ مەدرید هەراسان بکات، ئەگەر یانەی شاهانە سەرکەوتوو نەبێت لە مامەڵەکردن بە تۆپ، دڵنیام لیڤەرپوڵ لە تۆمارکردنی گۆڵدا سەرکەوتوو دەبێت”.

بینیتێز لە پێشوودا ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ بووە و باشترینی کارەکانی لەگەڵ سوورە زەبەلاحەکەی ئینگلتەرا بەسەربردووە، نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ساڵی 2005ی بەدەستهێناوە، لە بەرانبەردا تەنها شەش مانگ ڕاهێنەری شاهانە بووە و بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە دوورخراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 لازیۆ و زینیت یه‌کسانبوون و یونایتد له‌ تورکیا ده‌ستبه‌تاڵ گه‌ڕایه‌وه‌

  ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد دۆڕاندنی به‌رانبه‌ر ئیستانبوڵ باشاکشه‌هیر…
Total
0
Share