(ڤیدیۆ) ئەرجەنتین سێیەم ناسناوی مۆندیالی لە مێژوویدا بەدەستهێنا

یاریی کۆتایی مۆندیالی قەتەر 2022 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بردنەوەی بەرامبەر فەرەنسا تۆمارکرد و سێیەم ناسناوی لە مێژوویدا چنییەوە.‏

ئەمشەو یەکشەممە، لە یاریگای (استاد لوسیل) یاریی کۆتایی مۆندیالی قەتەر لە نێوان هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و فەرەنسا ئەنجامدرا.

یارییەکە لە کاتی یاسایی و کاتە زیادکراوەکاندا (3-3) کۆتاییهات و بە ناچارییەوە پەنا بۆ لێدانە یەکلاکەرەوەکان برا.

گۆڵەکانی ئەرجەنتین لە خولەکەکانی 23 و 36، 110 لەلایەن لیۆنێل مێسی (پەناڵتی- دوو گۆڵ)، ئەنخێل دی ماریا-وە تۆمارکران، گۆڵەکانی “لێس بلوس” لە خولەکەکانی 80 و 81، 117 لەلایەن کیلیان مباپێ-وە تۆمارکران (هاتریک).

سیناریۆکانی ڕووبەڕووبوونەوە مێژووییەکە بەو جۆرە نەبوو، کە چاوەرواندەکرا، بەڵکو مێسی و هاوڕێکانی لەلایەک و لەلایەکی دیکە مباپێ و هاوڕێکانی بە ئاستە بەرزەکەیان جیهانیان سەرسامکرد، توانیان کەشێکی بێوێنە تۆماربکەن.

بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان “ئالبی سێلیستی” بە ئەنجامی (4-2) بردنەوەی تۆمارکرد.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەرجەنتین پلەی یەکەمی مۆندیالی قەتەری بەدەستهێنا، کە یەکەمین ناسناوە لە مۆندیالی 1986وە و سێیەمە لە مێژووی ئەرجەنتین-دا.

بابەتی پێشتر

عەدنان موفتی: پێویستە یەكڕیزی بپارێزین تا خوێنی شەهیدان بە هەدەر نەچێت

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی چوارگۆڵی له‌ نۆرویچ کرد و پێگه‌ی خۆی له‌لوتکه‌دا به‌هێزکرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 25ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی نۆرویچ سیتی بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی شارنشینه‌کان کۆتاییهات.…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا پاڵه‌وانی ئه‌وروپای تێپه‌ڕاند و گه‌یشته‌ فاینه‌ڵی “نه‌یشن لیگ”

هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی ئیتاڵیا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌،…
Total
0
Share