مانچستەر یونایتد لە کڕینی داواکراوێکی ڕیاڵ و بارسا نزیکبووەتەوە

 

سەرچاوەیەکی بەریتانی ناودار ئاشکرایدەکات، بەڕێوبەرانی یانەی مانچستەر یونایتد لە کڕینی دایۆت ئۆپامیکانۆی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی لایپزیگ نزیکبوونەتەوە.

ئۆپامیکانۆ یەکێکە لە باشترین بەرگریکارە لاوەکانی فەرەنسا و خولی ئەڵمانیا، لە ساڵی 2017وە درێسی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی پۆشیوە و 120 یاریکردووە، بەهۆی ئاست بەرزی و کەمی تەمەنییەوە (22 ساڵ) زۆرینەی یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپا چاویان تێبڕیوە، لە نێوانیاندا ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە کە لە هەوڵدابوون لە میرکاتۆی هاوینی 2020 دابینی بکەن.

گۆڤاری تایمزی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا تەنها یانەی مانچستەر یونایتد لە هاوکێشەی بەرگریکارە ڕەش ئەسمەرەکەدا ماوەتەوە، چونکە یانەی لایپزیگ لەدوای نوێکردنەوەی بۆندەکەی داوای نرخی شکاندنی بۆندەکەیان کردووە کە 75 ملیۆن یورۆیە.

بەپێی گرێبەستی نوێی لایپزیگ و ئۆپامیکانۆ، یاریزانە فەرەنسیەکە لە هاوینی 2021 نرخەکەی بۆ 45 ملیۆن یورۆ کەمدەبێتەوە، ئەوەش دەرفەتێکی باشترە بۆ نوێنەرانی ڕێد دێڤڵز تاوەکو بە خێرایی ڕێککەوتنی لەگەڵدا بکەن.

تایمز تەنها بەو زانیارییانەوە نەوەستاوە، بەڵکو ئاماژەی بە ڕێککەوتنی سەرەتایی نێوان یاریزانەکە و بەڕێوبەرانی یونایتد کردووە، لەگەڵ داماڵینی ڕیاڵ و بارسا لە دانوستاندنەکان.

تایمز نوسیویەتی، “گواستنەوەی بەرگریکارە فەرەنسیەکە بۆ خولی نایابی ئینگلیزی تەنها هەنگاوێکی ماوە، ئەو هەنگاوەش لە میرکاتۆی زستانی 2021 جێبەجێدەکرێت”.

بابەتی پێشتر

یاری سوپەری ئیتاڵیا بۆ جاری سێیەم لە سعودییە دەکرێت

بابەتی دواتر

کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکی بەرشلۆنە کێن؟ لاپۆرتا هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە ..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share