وێنە.. لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا دوو ژن گیانیان لە دەستدا

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگەی تورانی سەربەناحییەی ڕزگاری دوو ژن گیانیان لە دەستداوە و یەکێکیان بە ڕەگەز عەرەبە.

هاتوچۆی گەرمیان لەسەر ڕوداوەکە ڕایگەیاندووە، ” بەیانی ئەمڕۆ5ی نیسان، لەسەر ڕێگای توران سەربەناحییەی ڕزگاری ڕوداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی توێتا + نیسان ڕویدا لەئەنجامدا دوو ژن  کە هەریەکەیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک بوون بەناوەکانی (نعیمە ئەحمەد ڕەزا) لەدایکبووی 1955 دانیشتووی گوندی بنە بەراز و( گەمرە حسین جراد ) کە لەنەتەوەی عەرەبە و دانیشتووی مەندەلیە گیانیان لەدەستدا و شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و دوو سەرنشینی دیکە برینداربوون”.

 هاوکات پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکردووە، دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممەی دیاریكرد بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە

پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممەی دیاریكرد بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە. كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەرییە
تا ئێستا بەشێک لە ڕۆژنامەنووسانی هەولێر و دهۆك لە زینداندان

ساڵانە ڕۆژی 3ی ئایار وەک ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەری لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە، ئەمرۆ یادەكەیە، بەڵام تائێستا لە…
Total
0
Share