كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ لە هەندێك لە ناوچەكاندا ئەگەری نمەباران هەیە.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئەمڕۆ شەممە 3ی نیسان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی زۆربەی شارەكان هەوری تەواو دەبێت و لە هەولێر، سلێمانی و دهۆك لەكاتەكانی بەیانیدا ئەگەری نمەباران هەیە.
سەبارەت بە ڕەوشی كەشوهەوای سبەیش بڵاویكردوەتەوە، ئاسمانی شارەكان ساماڵ دەبێت.