یاریزانێکی دیکەی ڕیاڵ مەترسی لەدەستدانی کلاسیکۆی لەسەرە

بەرگریکاری یەدەگی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ناچۆ فێرناندێز لە گەڕی 30 ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا ئەگەری لەدەستدانی کلاسیکۆی لەسەرە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، ئەگەر ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 30ی لالیگا ناچۆ فێرناندێز بەرانبەر ئیبار کارتێکی زەردی دیکە بەڕوویدا بەرزبکرێتەوە بە ڕێژەی لەسەدا سەد یاری کلاسیکۆ لەدەستدەدات.

بڕیارە شەممەی داهاتوو (10/4) یانەی شاهانە یاری کلاسیکۆی گەڕانەوە بەرانبەر بەرشلۆنە لە یاریگای دی ستیفانۆ ئەنجامبدات، لەم ڕوبەڕوبوونەوە گرنگەدا یانەی شاهانە لە تواناکانی سێرجیۆ ڕامۆسی دڵی بەرگری و دانی کارڤاخال و ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلا لە هێڵی بەرگری بێبەشدەبێت، لەدەستدانی ناچۆ بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانەوە دەبێتە لێدانێکی گەورە لە پلانەکانی زینەدین زێدان، چونکە ڕاهێنەرە فەرەنسیەکە جێگرەوەی ڕامۆس لەدەستدەدات.

لەم وەرزەدا ناچۆ 20 یاری بەدرێسی لۆس بلانکۆسەوە ئەنجامداوە و تەنها یەک گۆڵێ ڕەخساندووە، سەرەڕای ئەوەی لە پێکهاتەی یەدەگدایە، بەڵام بەهۆی پێکانی ڕامۆسەوە زێدان و هاوکارانی لەهەموو کات زیاتر پێویستیان پێیەتی، لەبەرئەوەیە ئەمڕۆ بەوپەڕی وریاییەوە مامەڵە دەکات تاوەکو خۆی لە وەرگرتنی کارتی زەرد بپارێزێت.

بابەتی پێشتر

كەشناسی: ئەگەری نمەباران هەیە

بابەتی دواتر

کریستیانۆ پەیامێکی ئاڕاستەی ئانسو فاتی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share