سبەی گەرمیان 47 پلەیە و پێنج پارێزگای عێراق دەگاتە 50 پلەی سیلیزی

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، سبەینێ یەکشەممە بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو لە هەرێمی کوردستان لە گەرمیان تۆماردەکرێت، کە 47 پلەی سیلیزییە و دەستەی کەشناسی عێراقیش ئاماژە بەوەدەکات سبەی پلەی گەرمی پێنج پارێزگای عێراق دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کەشناسیی هەرێم، سبەی یەکشەممە بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو لە گەرمیان دەبێت بە 47 پلە و دواتریش کەرکوک بە 46 پکە و هەولێر و هەڵەبجەش 44 پلە دەبن و دواتریش سلێمانی و دهۆک و زاخۆ بە 42 پلەی سیلیزی.

هاوکات، دەستەی کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، بەرزترین پلەی گەرمی سبەینێ لە پارێزگاکانی میسان، نەجەف، موسەنا، بەسڕە و زیقار تۆماردەکرێت کە پێشبینی 50 پلەی سیلیزی دەکرێت کە نیوەی پلەی کوڵانە.

دواتریش، پارێزگاکانی سەڵاحەدین، بەغداد، ئەنبار، واست، کەربەلا، بابل و دیوانیە دێن، کە پلەی گەرمییان دەگاتە 49 پلەی سیلیزی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکان مانگی رابردوو 21 شوێن داخراون

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دووبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بەو رێنمایانەی کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیاندرابوون،…
Total
0
Share