نوێترین زانیاری لەبارەی پرسی مووچەی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵدا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بودجەی 2024دا چارەسەردەبێت و دەشڵێت، پێویستە سەرجەم بڕگەكانی بودجە رەوانەی ئەنجومەنەكەیان بكرێت.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، پێویستە حكومەت بودجەی ئەمساڵ بە سەرجەم بڕگەكانیەوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات، چونكە شایەنی گۆڕانكارییە، بەهۆیی ئەوەی هەندێك لە بڕگەكان تایبەتن بە پارەی پڕۆژەكان كە جێبەجێكراون یان بەشێكیان تەواوكراوە، سەرەڕای هەندێك بڕگەی دیكە، ئامانجیش لێیان تاوتوێكردنی و ئەنجامدانی گۆڕانكارییە ئەگەر هەبێت.

وتیشی، “تائێستا نازانین بودجەی ئەمساڵ چی تێدایە، سەرەڕای ئەوەی بودجەی بەكاربردن بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە بەراورد بە بودجەی ساڵی رابردوو”.

پێویستە بودجەی ساڵانی 2024-2025 خشتەكانی بگۆڕدرێت كاتێك رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت، بەهەمان شێوە خشتەی مووچە، چونكە هەن خانەنشین دەكرێن و ئەوانی دیكەش سەرمووچە یان بەرزكردنەوەیان بۆ دەكرێت، جەمال كۆچەر بۆ رۆژنامەی سەباح وای وت.

سەبارەت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش روونیكردەوە، لە بودجەی ئەمساڵدا چارەسەردەكرێت، ئەوەش لەنێو ئەو بڕگانەدایە كە ژمارەیان تیانییە، بەڵكو دەقن و گۆڕانكارییان بەسەردادێت، وەك ئاماژەیەك بۆ لابردنی دەستەواژەی “خەرجیی راستەقینە” لە بڕگەی تایبەت بە مووچەی هەرێم.

بابەتی پێشتر

بڕی 4 ملیۆن دینار دەدرێت بەو خێزانانەی ئاوارەی هەرێم بوون ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی دزیکردن لە کۆگایەکی دەرمان تۆمەتبارێک لە سەیدسادق دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share