مۆدریچ: ڕیاڵ کوالیتی بەرزە و دەبێت هازارد بە لەسەدا سەدی تواناکانیەوە بگەڕێتەوە

Luka Modric of Real Madrid during the Liga match between Getafe CF and Real Madrid CF at Coliseum Alfonso Perez on January 4, 2020 in Getafe, Spain. (Photo by Jose Breton/Pics Action/NurPhoto via Getty Images)

ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لوکا مۆدریچ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس ئەنجامدەدات و وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگ دەداتەوە.

لوکا لە وەڵامەکانیدا ئاماژە بە داهاتووی بەیل و هازارد دەکات و دووپاتیدەکاتەوە، هەریەکەیان بە شێوەیەک پێویستیان بە گەڕاندنەوەی توانا هونەرییەکانیانە بەتایبەت لە وەرزی نوێ، هەروەها ئاماژە بە گواستنەوەکانی هاوینەی 2020 دەکات و ڕایدەگەیەنێت، کە پێکهاتەی مێرەنگی پێویستی بە یاریزانی نوێ نییە.

پێکانەکان

” دووجار تووشی پێکان بووم، ئەوەش دەرفەتی بەخشییە چەند یاریزانێکی دیکە چانسی خۆیان تاقیبکەنەوە، ئەوەی ڕوویدا ئاسان نەبوو، منی گەڕاندەوە بۆ دواوە، بەڵام وا دیارە زێدان دۆخەکە بەشێوەیەکی جیاواز دەخوێنێتەوە و هەست دەکەم لە ئێستادا لە دۆخێکی باشدام”

بۆچوونەکەی زێدان

” زێدان لە پێشوودا پێی وتم کە خەڵاتی باڵۆندۆر بەدەستدەهێنیت، کاتێک زێدان بۆچوونی بەو شێوەیە بێت بێگومان متمانەت زیاد دەکات، پەیوەندییەکی توندوتۆڵمان هەیە و هیوادارام لە ڕیاڵ مەدرید بەردەوامبێت”

گاریس بەیل

“بەیل یاریزانێکی ناوازەیە و لە دۆخێکی قورسدایە، هەمیشە پاڵپشتی دەکەم، بەڵام دەبێت داهاتووی یەکلاییبکاتەوە، وەرزی ڕابردوو ئاسان نەبوو، پێویستە بجەنگێت بۆ سەلماندنی تواناکانی.. با بزانین چی ڕوودەدات”

ئیدین هازارد

” هازارد یاریزانێکی نایابە، بەڵام بە ئازارەوە یاریدەکات، لەناو یاریگا هاندەران هەمیشە چاوەڕوانی زیاترت لێدەکەن، گوێ بەوە نادەن یاریزانێک پێکراوە و ئازاری هەیە، یان نا”

چی بە هازارد وتووە؟

” بە هازاردم وتووە لە ئێستادا پێویستمان بە یاریکردنی تۆ نییە، بەڵکو دەمانەوێت بە باشترین شێوە لە پێکان چارەسەربیت و وەرزی داهاتوو بەوپەڕی تواناکانتەوە ئامادەبیت، پێویستە لەسەدا سەدی تواناکانی بگەڕێنێتەوە، ئەگەرنا دۆخی لە وەرزی داهاتوو زۆر قورسدەبێت، بەڵام دڵنیام دەیسەلمێنێت بۆ ئەو پارە زۆرەی پێدراوە”

یاریزانی نوێ

” لە ڕیاڵ مەدرید چەندین یاریزانی ئەزموندار و گەنجی بەتوانامان هەیە هێشتا لە بەرەوپێشچووندان، نازانم ئایا یانەکەمان یاریزانی دیکە دەکڕێت یان نا، تەنانەت ئەگەر پێکهاتەکەشمان وەک خۆی بمێنێتەوە کێشە نابێت، چونکە کوالیتیمان زۆر بەرزە”

خەون بە زیاترەوە دەبینێت

” ئەو کوالیتییەی باسی دەکەم لە لالیگا نیشانماندا و دەتوانین دووبارە نازناوەکە بەدەستبهێنینەوە، دوای ڕاگرتنی چالاکییەکان بە پاڵپێوەنەرێکی بەهێزەوە گەڕاینەوە، زۆر خۆمان ماندووکرد و بە باشترین ئاستی جەستەییەوە گەڕاینەوە، دووەم نازناوی لالیگام بەدرێسی ڕیاڵەوە بەدەستهێنا و چاوم لە زیاترە”

بابەتی پێشتر

ئیمۆبێلی: بۆ هەتا هەتایە لە لازیۆ دەبم و باڵادەستی مێسی و کریستیانۆم نەهێشت

بابەتی دواتر

وەڵامەکانی سوارێز لە پرێس کۆنفرانسی ماڵئاواییکردن لە بارسا بخوێنەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share