کریستیانۆ: یونایتد یانەیەکی بازرگانییە و نیڤڵ و ڕۆونی هاوڕێم نین

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی پۆرتوگال و یانەی مانچستەر یونایتد چاوپێکەوتنێک لەگەڵ پێرس مۆرگان، ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکاری ناوداری بەریتانی ئەنجامدەدات.

لە چاوپێکەوتنەکەدا ڕەخنەی توند ئاراستەی خاوەندارێتی مانچستەر یونایتد و ڕاهێنەری ئەو یانەیە و چەندین کەسایەتی دەکات.

هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە، کە وەک پێویست یانەکە گەشەى نەکردووە و لە 2009وە چۆن جێی هێشتوە تاوەکو ئێستا هەر وەک خۆیەتی.

 

خێزانی گلایزەرس

“خێزانی گلایزەرز گرنگی بە یانەکە و تۆپی پێ نادەن، یانەکە لە وەرزشییەوە بووەتە یانەیەکی بازرگانی.”

 

یونایتد بۆ بازرگانیکردن

“مانچستەر یونایتد یانەیەکە بۆ بازرگانی و پارە پەیداکردن کاردەکات، نەک بۆ وەرزشکردن.”

 

نیڤڵ هاوڕێم نییە

“گاری نیڤڵ هاوڕێم نییە، بەڵکو ڕەخنەدەگرێت و ناوی من دەهێنێت بۆ ئەوەى بەناوبانگ بێت.”

 

ڕۆونی و نیڤڵ

“واین ڕۆونی و گاری نیڤڵ هاوڕێم نین، تاوەکو ئێستا هیچ کاتێک نانێکی ئێوارەمان پێکەوە نەخواردووە.”

 

ڕەخنە لە تەلەفیزیۆنەوە

“ڕەخنەگرتن زۆر ئاسانە، ئێستا ئەگەر لەسەر سکرینی کەناڵەکانی دەرکەوتیت دەبێت ڕەخنەبگریت، بەو جۆرە بەناوبانگ دەبیت، بەڕاستی لەوە تێناگەم.”

 

ڕەخنە لە هاوڕێ

“ئاستەمە لە ژووری جلگۆڕین هاوڕێکانی خۆت ببینیت و بەو جۆرە ڕەخنەیان لێبگریت.”

 

یونایتد ناگەڕێتەوە

“پێموانییە لە دوو بۆ سێ ساڵی داهاتوودا مانچستەر یونایتد بتوانێت بچێتە ڕیزی یانە بەهێزەکانی ئینگلتەراوە.”

 

کەسی یەکەمم

“من کەسی یەکەمم لە ڕووی بینەر و هاندەرەوە، بە دڵنیاییەوە باسکردنم ئاساییە لەلایەن هەموو کەسێکەوە.”

 

کەین و فێردیناند باشن

“ڕۆی کەین و ڕیۆ فێردیناند کەسانی باشن، لەبەرئەوە نا کە ڕەخنە ناگرن، بەڵکو لەبەرئەوەى لەژووری جلگۆڕین هاوکاری زۆریان کردووم.”

 

باشتر بۆ مانچستەر یونایتد

“وەک هەموو یاریزانەکانی دیکە، باشترین شتم دەوێت بۆ مانچستەر یونایتد.”

بابەتی پێشتر

مێسی: دایک و باوکم وایاندەزانی کچم، ناوی کچانەشیان بۆ دانابووم

بابەتی دواتر

رێگای دوو "مەرز" داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌تله‌تیکۆ و به‌نفیکا، یونایتد و ئه‌یاکس-یان له‌ چامپیۆنزلیگ کرده‌ ده‌ره‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ یاریگای ئۆڵدترافۆرد سه‌رکه‌وتنی بۆ…
Total
0
Share