کۆلیبالی: لە لەندەنەوە بە ڕاکردن دەچمە شاری ناپۆلی

کالیدۆ کۆلیبالیی بەرگریکاری سەنیگالی یانەی چێڵسی، دوای وەرزێک لە جێهێشتنی یانەی ناپۆلی، هێشتا خۆی بە یەکێک لە ئەندامانی ئەو یانەیە دەزانێت و چەندین زانیاری لەبارەی یانە یانە ئیتاڵییەکەوە ئاشکرادەکات.

کۆلیبالی پێیوایە ناپۆلی توانای بەدەستهێنانی ناسناوی “سکۆدیتۆ”ی هەیە، بەڵێنیش دەدات ئەگەر ئەوە ڕووبدات بە ڕاکردن دەگەڕێتەوە بۆ شاری ناپۆلی.

 

ناپۆلی هی منە

“ڕۆڵی من لە ناپۆلی کۆتاییهات، بەڵام ئێستاش هەست بە هەر گۆڵ و سەرکەوتنێکیان دەکەم، زۆربەیجار لەگەڵ ئینگێسا و ئۆسیمین قسە دەکەم، نامە بۆ کڤارا ئەنێرم هەرچەندە بە باشی نایناسم.”

 

ناپۆلی ساری

“ناپۆلی لە سەردەمی ماوریزیۆ ساری تۆپی پێیەکی جیاوازی دەکرد، یاریکردنمان نایاب بوو، لە هەموو یارییەکدا کۆنتڕۆڵی یاریگامان دەکرد.”

 

هیوادارم ناپۆلی لەم وەرزەدا ببێتە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا، بەڵام با بە خورافات ئەو هیوایە بە هاندەران نەبەخشین

 

ناپۆلی دەبێتە پاڵەوانی وەرز؟

“هیوادارم ناپۆلی لەم وەرزەدا ببێتە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا، بەڵام با بە خورافات ئەو هیوایە بە هاندەران نەبەخشین، ئەگەر ناسناوەکەیان بەدەستهێنا، بە دڵنیاییەوە ناسناوی منیشە، بەڵێنبێت لە لەندەنەوە بە ڕاکردن دەچم بۆ ژووری جلگۆڕینەکانی ناپۆلی و ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕم”

 

سپالێتی، ناپۆلی باشتر کردووە

“پێموانییە لەگەڵ سپالێتی، ناپۆلی باشتر بووە، ئەوان هەمیشە بەهێز بوون، بەڵام ئەوەیە ئێستا سەربەست بوون، خۆیان لەپشت چەند یاریزانێکی ئەزمووندار و گرنگەوە نەشاردووەتەوە، هیچ ترس و پەشیمانییەکیان نییە، پێویستیان بە منیش نەماوە.”

 

کالچیۆ هاوسەنگە

“خولی ئیتاڵیا هاوسەنگە و ڕکابەرەکان نزیکن لەیەکدییەوە، کەس لەو باوەڕەدا نەبوو یوڤانتۆس بەو چەشنە بکەوێتە دواوە، لە چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی میلان بوومەتەوە، ئەوان تیپێکی زۆر بەتوانا و بەهێزن.”

 

کێ دەزانێت لە داهاتوودا چی ڕوودەدات، ڕەنگە ببمە بەڕێوەبەر لە ناپۆلی یان ڕاهێنەر

 

درێسی یوڤانتۆس و خیانەت

“ئەوە ئێوەن باس لە بابەتی خیانەت دەکەن، بەڵام بەلای منەوە پۆشینی درێسی یوڤانتۆس قورسبوو، چونکە باوەڕ و ڕێزگرتنم بۆ ناپۆلی بەهێزە.”

 

داهاتوو

“کێ دەزانێت لە داهاتوودا چی ڕوودەدات، ڕەنگە ببمە بەڕێوەبەر لە ناپۆلی یان ڕاهێنەر، ئاوریلیۆ دی لاورێنتسی سەرۆکی یانە زۆر بەڕێزە، ئەگەرچی ئێستا لە چێڵسیم، بەڵام هەموو ئەوەی پێیگەیشتووم بەهۆی ئەو کەسایەتییەوە بوو، چونکە منی گەیاندە ناپۆلی.”

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا گومانی لە گۆندوگان هەیە

بابەتی دواتر

هۆڵەندا 12 ژن و 28 منداڵی خێزانی چەكدارانی داعش لە رۆژئاواوە دەگەڕێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share