مانچستەر سیتی دوو ئەستێرە ناودارەکەی دەبەستێتەوە

مانچستەر سیتی بۆندی دوو گرنگترین یاریزانی پێکهاتەکەی نوێدەکاتەوە

بەڕێوبەرانی یانەی مانچستەر سیتی لە میرکاتۆی هاوینی 2021 بۆندی هەریەک لە کیڤن دی برۆین و ڕەحیم ستێرلینگ نوێدەکەنەوە.

سەرەڕای ئەوەی بۆندی دی برۆین و ستێرلینگ تاوەکو 2023 لەگەڵ مانچستەر سیتی بەردەوامی دەبێت، بەڵام بەڕێوبەرانی سیتیزن دەیانەوێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوامی بە پەیوەندیەکانی نێوانیان بدەن، بۆ ئەم مەبەستەش لە هاوینی 2020 دانوستاندن لەگەڵ هەردوو یاریزانەکەدا کرا و بەهۆی چەند کێشەیەکەوە گفتوگۆکان ڕاگیران.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس، هاوینی 2021 جارێکی دیکە بەڕێوبەرانی سیتیزن لەسەر داواکاری پێپ گواردیۆلا ئۆفەری نوێ پێشکەشی ڕەحیم و دی برۆین دەکەن، یەکەمین هەوڵەکانیش بە ئاڕاستەی یاریزانە بەلجیکیەکە دەبێت.

مانچستەر سیتی بۆندی دی برۆین پاشان ستێرلینگ نوێدەکاتەوە

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە ستێرلینگ داوای زیادکردنی موچەکەی دەکات و کیڤن دی برۆین لە چاوەڕوانی کڕینی مێسی و دەرکەوتنی ڕێژەی موچەکەیدایە، تاوەکو داوای هەممان بڕی موچە لە ئیدارەی یانەکەی بکات، بەڵام کشانەوە لە هاوکێشەی مێسی پێدەچێت یاریزانەکە ناچاربکات بە ئۆفەرە نوێیەکان قایلبێت.

لەم وەرزەدا یانەی مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی ئینگلتەرای گرتووە و لە چنینەوەی نازناوی وەرز نزیکبوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: عێراق مامەڵەیەكی تەندروست لەگەڵ هەرێمدا ناكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌ڵمانیه‌کان به‌ ڕاپرسیه‌ک‌ وه‌ڵامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌که‌یان ده‌ده‌نه‌وه‌

هانده‌رانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا به‌ پێچه‌وانه‌ی خواست و بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌که‌یان ده‌وه‌ستنه‌وه‌ و دووپاتیده‌که‌نه‌وه‌، سه‌رده‌می خواکیم…
زیاتر ببینە

زانیۆلۆ دەیەوێت دووجار بگەڕێتەوە

نیکۆلۆ زانیۆلۆ، ئەستێرەی هەڵکشاوی ئیتاڵیا و یانەی گەڵاتەسەرای تورکی، هیوادەخوازێت لە داهاتوودا بگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و…
Total
0
Share