توخێل: هیچ ڕکابەرێک لە ڕیاڵ مەدرید قورستر نییە

تۆماس توخێل و زینەدین زێدان، ڕاهێنەرانی یانەکانی چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید

ڕاهێنەری ئەڵمانی یانەی چێڵسی، تۆماس توخێل بەڕێزەوە ئاماژە بە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ڕوبەڕوی هیچ یانەیەک نابینەوە لە ڕیاڵ مەدرید بەهێزتربێت.

بڕیارە سێشەممەی داهاتوو ڕوبەڕوبوونەوەی چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەنێوان یانەکانی چێڵسی ئینگلیزی و ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەنجامبدرێت، کە یەکێک دەبێت لە بەهێزترینەکانی وەرز.

لەم بارەیەوە ڕاهێنەری بلوزی لەندەن، تۆماس توخێل دەڵێت، ” یاریکردن لە قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ شتێکی گەورەیە، بەتایبەت ئەگەر ڕوبەڕوی ڕیاڵ مەدرید ببینەوە کە لە ئاستێکی باڵادایە، لە خولەکەدا ڕکابەرێکی بەهێزتر لە ڕیاڵ مەدرید بوونی نییە، ئەوان یانەیەکن چەندین ساڵە لەم خولەدا باڵادەستن، بەتایبەت لەگەڵ زێدان، لەبەرئەوە ڕوبەڕوبوونەوەکە زۆر قورس دەبێت”.

توخێل پێی وایە ڕیاڵ مەدرید بەهێزترین ڕکابەرە ڕوبەڕویان دەبێتەوە

هەروەها دەڵێت، ” ڕیاڵ ئەزموونی قۆناغی نیوەی کۆتایی هەیە و ئێمە ئەو تاقیکاری و ئەزموونەمان کەمە، کەواتە با بزانین چی ڕوودەدات، هیوادارم ئەو ئاستە پێشکەشبکەین کە پێشتر نیشانمانداوە و بە ئازایەتیەوە ڕوبەڕوویان ببینەوە، هەوڵدەدەین بەشێوەی سەرکێشی هێرشبەری بەرامبەریان یاریبکەین”.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە نرخی دێمبیلی بۆ یانە داواکارەکانی ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share