ریاڵ مەدرید یاری هەیە و دەیەوێت قەرەبووی ئەنجامەکانی رابردوو بکاتەوە

ئەمڕۆ کاتژمێر چواری ئێوارە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە هەفتەی سیانزەهەمینی خولی لالیگای ئیسپانیا رووبەڕووی یانە ئۆساسۆنا دەبێتەوە.

یارییەکە لە یارگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی یانەی ریاڵ مەدرید بەڕێوەدەچێت، ریاڵ مەدرید خوازیاری بردنەوەی یارییەکەیە، بەتایبەت لەدوای ئەوەی دوو یاری رابردووی بەرامبەر بە بارسای ئیسپانی و ئەیسی میلانی ئیتاڵی تووشی شکست بوو.

هاندەرانی ریاڵ مەدرید دوای ئەنجامی دوو یاری رابردووی یانەکەیان تووشی شۆک بوون، هەر بۆیە چاوەڕوان دەکەن ئەمڕۆ قەرەبووی یارییەکانی رابردوویان بۆ بکاتەوە و سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 (ڤیدیۆ) ئاتالانتا له‌ ئالیانز ستادیه‌م سێ خاڵی له‌ یوڤی داماڵی

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئاتالانتا بێرگامۆ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس تۆمارکرد.…
Total
0
Share