فێدرەر دەبێتە باڵیۆزی سویسرا

ڕۆجێ فێدرەر هاوکاری حکومەتی سویسرا دەکات بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی سەردەمی کۆرۆنا

حکومەتی سویسرا بڕیاردەدات ڕۆجێ فێدرەری ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی لە هاوینی 2021وە وەک باڵوێزی وڵاتەکە بەکاربخات.

بەهۆی ناو و ناوبانگ و ئەو ئاستە خەیاڵییەی چەندین وەرزە لە بواری وەرزش، هەروەها ڕەفتار جوانی و پێگە بەرزەکەی لەنێو هەوادارانی وەرزش نیشانیدەدات، ئەنجومەنی سەرپەرشتیاری بواری گەشتیاری لە وڵاتی سویسرا بە فەرمی بڕیاریدا، ڕۆجێ فێدرەری ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی وەک باڵوێزی وڵاتەکە بەکاربخات.

لەم بارەیەوە ئەفسانە 39 ساڵەکە ڕایگەیاند، ” لەهەر جێگەیەک ناوی من بهێنرێت، ئاڵای سویسرا لە بەرانبەری هەڵدەکرێت، شانازی دەکەم 22 ساڵ بەوپەڕی متمانە و دەستکەوتەوە توانیم لە بواری تێنسی سەرزەوی کاربکەم، هەر بەو شێوەیەش دەمێنمەوە، خۆشحاڵیشم بە هەڵبژاردنم وەک باڵوێزی گەشتیاری وڵاتەکەم”.

ڕۆجێ فێدرەر، ئەفسانەی تێنس دەبێتە باڵوێزی گەشتیاری سویسرا

بەپێی سەرچاوەکان، حکومەتی سویسرا بە سوودوەرگرتن لە کەسایەتی و پێگەی فێدرەر هەوڵدەدەن لە دوای کۆتایهاتنی وادەی کەرەنتینی وڵاتانی ئەوروپا دەست بە پڕۆسەیەکی بەهێز بکەن بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ وڵاتەکە، ئەم هەنگاوەش لە پێناو قەرەبووکردنەوەی زیانە داراییەکانی سەردەمی کۆرۆنایە کە لە کەرتی گشتی و گەشتیاری سویسرا کەوتووە.

بابەتی پێشتر

كوەیت بڕی ئەو پارەی ئاشكرا كرد كە لای عێراق ماوە وەك قەرەبوو

بابەتی دواتر

لاپۆرتا ناچارە داهاتووی دوو یاریزانی بەرشلۆنە یەکلاییبکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆتینیۆ پێشکەشی میلان کراوە

فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی یەکێکە لەو یاریزانانەی لەلایەن ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەوە ئاگادارکراوەتەوە، وەرزی داهاتوو پشت بەتواناکانی نابەسترێت. ڕۆژنامەی “توتۆ…
زیاتر ببینە

ڕۆمێرۆ تۆتنهامی هەڵبژارد

بەرگریکاری ئەرجەنتینی یانەی ئاتالانتا بێرگامۆ، کریستیان ڕۆمێرۆ بڕیاریداوە وەرزی داهاتوو لە یانەی تۆتنهام یاریبکات. تۆتنهام یەکێکە لە یانە…
Total
0
Share