ئیدارەی پاریس لۆمەی نێیمار و مباپی دەكات

ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان پاش یارییەكەی مۆنتیپیلییە ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی هەردوو یاریزان نێیمار و مباپی كردووە.

ڕۆژنامەكانی فەرەنسا جەخت لەوە دەكەنەوە كە كریستۆڤ گالیتێی ڕاهێنەر و لویس كامپۆس بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە لە پاش یارییەكەی مۆنتیپیلییە هەردوو یاریزانەكەیان ڕووبەڕوو كردۆتەوە.

باس لەوەشكراوە كە مباپی و نێیمار كۆك بوون لەسەر كۆتایی هێنان بە كێشەكانی نێوانیان و چارەسەركردنی دۆخەكە.

لویس كامپۆس بە یاریزانەكانی وتووە كە هەر كێشەیەك هەبوو پێویستە لەژووری خۆگۆڕین چارەسەر بكرێت نەك لەبەردەم كامێراكاندا.ز

كێشەی نێوان مباپی و نێیمار لەسەر لێدانی سزای دووەم لە یارییەكەی مۆنتیپیلییە دروستبوو كە مباپی ویستی ئەویش خۆی جێبەجێی بكات بەڵام نێیمار نەیهێشت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیندیانا ویڵز .. کیربەر و ڕادوکانو سەرکەوتن و مۆگۆرزا و پیلیسکۆڤا دەرکران

ئەنجیلیک کیربەر، ئیما ڕادوکانو، لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی ئیندیانا ویڵز بردنەوەیان تۆمارکرد، لەبەرامبەردا کارۆلینا پیلیسکۆڤای چیکی و گاربینی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ ڕیمۆنتادای ڤیاڕیاڵی پووچەڵ کردەوە و گەیشتە فیناڵی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو سێشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان یانەکانی لیڤەرپوڵ و ڤیاڕیاڵ ئەنجام درا، لیڤەرپوڵ سەرکەوتنێکی گەورەی…
Total
0
Share