ناپۆلی چەندی ماوە بۆ بەرزکردنەوەی “سکۆدیتۆ”؟

دوای بردنەوە لە یانەی یوڤانتۆس، یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بەتەواوی لە ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا نزیکبووەوە.

ناپۆلی لەم وەرزەدا (31) یاریکردووە و (78) خاڵی کۆکردووەتەوە، نزیکترین ڕکابەر لێیەوە یانەی لازیۆیە کە خاوەنی (61) خاڵە، واتا جیاوازی نێوان یەکەم و دووەم (17) خاڵە.

ئەستێرەکانی “پارتینۆپێ” لەم وەرزەدا حەوت یاریی “کالچیۆ”یان لەبەردەمدا ماوە، و پێویستیان بە تەنها پێنج خاڵە بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیتاڵیا.

تەنانەت لە گەڕی داهاتوودا، ئەگەر لازیۆ بەرامبەر ئینتەر میلان دۆڕاندن تۆماربکات، ناپۆلی بە بردنەوە لە سالێرنیتانا دەبێتە پاڵەوانی وەرز.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ)  ڕیاڵ مه‌درید سێیه‌م دۆڕاندنی لالیگای تۆمارکرد و له‌ پله‌ی چواره‌مدا جێگیربوو

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌‌ به‌شێک له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی 11ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد.…
Total
0
Share