كوەیت بڕی ئەو پارەی ئاشكرا كرد كە لای عێراق ماوە وەك قەرەبوو

وەزیری دارایی كوەیت ئاشكرایكردووە، لەو بڕە پارەی عێراق پێویستە وەك قەرەبوو بیداتەوە بە وڵاتەكەی زیاتر لە 2 ملیار دۆلاری ماوە.

خەلیفە حەمادە، وەزیری دارایی و كاروباری ئابوری و وەبەرهێنانی كوەیت ڕایگەیاندووە، “لە قەرەبووكردنەوەی كوەیت لەلایەن عێراقەوە، بڕیی 2 ملیار و 99 ملیۆن دۆلار لای عێراق ماوەتەوە”.

ئاشكراشیكردووە، “عێراق بەهیچ جۆرێك داوای نەكردووە وڵاتی كوەیت لەو بڕە پارەیە خۆش بێت كە لای ماوە”.

وەزیرە كوەیتییەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەو پارەی لای عێراق ماوە دەبێت لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا بە تەواوی بدرێتەوە بە كوەیت”.

پێویستە عێراق 5%ی داهاتی نەوت و گازی خۆی بخاتە ئەو سندوقەی لە ساڵی 1991ەوە دروستكراوە، بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانەكانی شەڕ و داگیركردنی كوەیت لەلایەن عێراقەوە.

بابەتی پێشتر

ڕێکخراوێک: ڕێگریمان کردووە لە زیادبوونی نزیکەی 800 سەگ لە سلێمانی

بابەتی دواتر

فێدرەر دەبێتە باڵیۆزی سویسرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت 120 دۆلاری تێپەڕاند

  نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بۆ سەروو 120 دۆلار بەرزبووەوە و بەرزترین ئاستی لە دوو مانگی ڕابردوودا…
Total
0
Share