لاپۆرتا ناچارە داهاتووی دوو یاریزانی بەرشلۆنە یەکلاییبکاتەوە

خوان لاپۆرتا ناچارە کەیسی گریزمان و ڕیکی پوج یەکلاییبکاتەوە

ئیدارەی نوێی یانەی بەرشلۆنە بە سەرپەرشتی خوان لاپۆرتا ناچاردەبێت لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 داهاتووی دووان لە یاریزانە گرنگەکان یەکلاییبکەنەوە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕاپۆرتیكی دەربارەی پڕۆژەکانی خوان لاپۆرتا لە یانەی بەرشلۆنە و ئەو گۆڕانکارییانە بڵاوکردووەتەوە، کە تایبەتن بە گواستنەوەکانی هاوینی 2021.

بەپێی سەرچاوەکە، دوای گۆڕینی پلانی یاریکردن لە 4-3-3 بۆ 4-3-2-1 لەلایەن ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەرەوە، ئەنتوان گریزمان کەوتووەتە دۆخێکی قورسەوە و پێدەچێت لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی بکات.

یەکێک لە هەوڵەکانی ئیدارەی ئازولگرانا بۆ نوێکردنەوەی بۆندی لیۆ مێسی-یە، عوسمان دیمبیلی گەڕاوەتەوە سەر توانا هونەرییە ناوازەکەیی و یانەکە خاوەنی ترینکاو و کۆتینیۆیە، لە داهاتووشدا ئانسو فاتی دەگەڕێتەوە، هەموو ئەمانەش وا دەکەن لاپۆرتا و هاوڕێیانی بیر لە فرۆشتنی گریزمان بکەنەوە.

یەکێکی دیکە لە یاریزانە کێشە لەسەرەکان ڕیکی پوجی ئەستێرەی هەڵکشاوی لاماسیایە کە ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە، بەڵام لەگەڵ بوونی پێدری و بوسکێتس و دی یۆنگ وەک یاریزانانی سەرەکی و ئیلیاکس مۆریبا و میرالیم پیانیچ وەک یەدەگ لەهەمان پێگەدا داهاتووی پوج ناڕوونە.

تەنانەت ئیدارەی نوێ هەوڵەکانی بۆ کڕینی جۆرجینیۆ ڤایناڵدومی هۆڵەندی دەستپێکردووە و ئەم هەوڵەش وا دەکات پوج لە پێکهاتەکانی کومان جێگەی نەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

فێدرەر دەبێتە باڵیۆزی سویسرا

بابەتی دواتر

چوار یانە ململانێی ئالابا دەکەن و زاهاڤی دەڵێت: بڕیاری کۆتایی نەدراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share