چاڤی لە بەرشلۆنە ڕووبەڕووی چوار کێشەی گەورە دەبێتەوە

دوای دوورخستنەوەی ڕۆناڵد کومان، تەواوی سەرچاوە ئیسپانی و جیهانییەکان کۆکن لەسەر وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە لەلایەن چاڤی هێرناندێزی ئەفسانەی یانەکەوە.

لە ئەگەری واژووکردنی بۆند لەگەڵ ئیدارەی خوان لاپۆرتا، چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری ئێستای یانەی سەدی قەتەری ڕووبەڕووی چوار کێشەی هونەری دەبێتەوە.

یەکەم: پێکانەکان

پێکهاتەی بارسا نغرۆی پێکانە زۆر و لەسەریەکەکان بووە، هەریەک لە عوسمان دێمبیلی، مارتین برەیزوایت، ڕۆناڵد ئاراوخۆ , پێدری لە یاریکردن دوورکەوتوونەتەوە.

چاڤی ناچاردەبێت لەگەڵ ئەو بارودۆخەدا مامەڵە بکات، ڕەنگە هەندێک لەو پێکراوانە سوودێکی ئەوتۆ بە پلانەکانی نەگەیەنن.

دووەم: کەمیی کات

ئەستێرە دێرینەکەی بارسا کاتی بەردەستنابێت بۆ ئامادەکردنی پێکهاتەی بەرشلۆنە، بۆیە چەسپاندنی فەلسەفەی یاریکردنی کاتێکی زۆری پێدەچێت، بێگومان لە نیوەی وەرزەوە ناتوانێت ئەوە بکات کە هاندەران چاوەڕوانی دەکەن.

سێیەم: بارودۆخی دارایی

یانەی بەرشلۆنە لەڕووی داراییەوە دووچاری ئاستەنگی بووە، توانای ئەوەی نییە گواستنەوەی گەورە و گرانبەها ئەنجامبدات.

چاڤی ناچاردەبێت لەگەڵ ئەو یاریزانانەدا مامەڵە بکات، کە پێشتر لەژێر چاودێریی ڕۆناڵد کومان ئەنجامی باشیان تۆمارنەکردووە.

چوارەم: یاریزانە لاوازەکان

ڕۆنالد کومان تاكە کێشەی یانەی بەرشلۆنە نییە، بەڵکو پێکهاتەی یانەکەش لاوازە و چەندین یاریزانی ئەو یانەیە لەڕووی جەستەیی و هونەرییەوە بەرەوخوار ڕۆیشتوون.

پیکێ، مێمفیس دیپای، كۆنتینیۆ، بوسکێتس، ئەلبا، ئومتیتی و چەندین یاریزانی دیکە، ئاستیان بەپێی پێویست نەبووە، ڕاهێنەری نوێ ناچارە کار لەسەر گەڕاندنەوەی ئاستیان بکات.

بابەتی پێشتر

گۆڕانكارییەكانی بەرشلۆنە تەنها ڕاهێنەر نین، زۆری تریشن

بابەتی دواتر

دوورخستنەوەی کومان چانسێکە بۆ پوج و نەهامەتییە بۆ دی یۆنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share